AP ١٤٠٠ ڕەزبەر ٢٦ ١٣:٥٣

وەزیری دەرەوەی پێشووی تورکیا هێنایە ئاراوە؛

لەمپەرەکانی بەردەم تورکیا بۆ هێرش کردنە سەر کوردی سووریا

 لەمپەرەکانی بەردەم تورکیا بۆ هێرش کردنە سەر کوردی سووریا

وەزیری دەرەوەی پێشووی تورکیا پێی وایە لە پاڵ ڕەزامەندی ڕووسیا بۆ هێرشێ دووبارە بۆ سەر کوردەکان هەندێک لەمپەری دیکە وەکوو پێگەی دەوڵەتی سووریا لە کۆمەلگای عەرەب لە بەردەمیەتی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە کاردانەوە بە هێرشەکان بۆ هێزەکانی تورکیا لە سووریا، لە سەر تۆڵە کردنەوە لە هیزە کوردییەکان بە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی سەربازیەکی دیکە جەختی کردووە.

یاشار یاکیش، وەزیری دەرەوەی پێشووی تورکیا لە بنیاتنەرانی پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشەی تورکیا بە ڕێبەری ئەردۆغان پێی وایە ئەردۆغان بە ئەو هەڕەشانە بەدوای تاقی کردنەوەی هەلوێستی ڕووسیا و ئەمریکا سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی سەربازی دژی کوردەکانی سووریایە.

ناوبراو لە یادداشتێکدا کە لە ڕۆژنامەی ئینگلیزی زمانی عەرەب نیوز بڵاو بووەتەوە بە ناڕوون وەسف کردنی هەڵوێستی ڕووسیا هەمبەر ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا دژی کوردەکانی سووریا، ئەویش لە ناوچەیەک کە لە ژیر کۆنترۆڵی مۆسکۆ بووە، جەختی کردووە کە ئەو هەوڵە بە بێ ڕەزامەندی ڤیلادیمیر پووتین مومکین نییە.

ناوبراو هەروەها پێی وایە کە هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سووریا کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێن، بە بێ وەرگرتنی ڕەزامەندی ئەمریکا دژوار دەبێت. هەر بۆیە، هێرشێ سەربازی تا پێش لە دیداری ئەردۆغان لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ڕۆژی 30 ی ئۆکتۆبەر لە ئیتاڵیا ئەنجام نادرێت.

وەزیری دەرەوەی پێشووی تورکیا پێی وایە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی نوێی تورکیا لە سووریا لە دژی کوردەکان لەگەڵ کێشە بەرەوروویە چونکوو هەلوێستی ڕووسیا نیسبەت بە ئەو بابەتە، کۆمەڵگای جیهانی هەڵوێستێکی ئەرێنیی لەگەڵ ئەو بەباتە نابێت و ڕوانگەی ئاشتیخوازانە نیسبەت بە دەولەتی ناوەندی سووریا بەرز بووەتەوە، کۆمەڵگای عەرەب چی دیکە خوازیاری دەست لەکار کێشانەوەی بەشار ئەسەد نییە و دیمەشق چەندین جا داواری چوونە دەرەوەی هێزەکانی تورکیای کردووە.

یاشار یاکیش دەڵیت هێشتا نادیارە کە پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە دیداری ئەمد واییە لەگەڵ ئەردۆغان لە سووچی، گڵۆپی سەوز بۆ ئەنجامی ئۆپراسیۆنی سەربازی نیشان دەدات یان نا؛ چرا سەوزی رووسیا دەتوانێت لە ئەو ئۆپراسیۆنە لە دژی کوردەکان ڕۆڵی یەکلا کەرەوە بگێڕێت.

News ID 39635

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha