موقتەدا سەدر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراقی قبووڵ کرد

موقتەدا سەدر جەختی کرد کە ئێستا دەرکەوتووە کە فراکسیۆنی سەدر، فراکسیۆنی گەورەتر لە بواری هەڵبژاردنی و خەڵکییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە میدل ئیست نیوز، دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی عێراق، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەتوی سەدر، بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک وێڕای ڕاگەیاندنی قبووڵ کردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، ڕەوتی سەدری فراکسیۆنی گەورەی پەرلەمان و لە ئەنجامدا هەبوونی مافی پێکهێنانی دەوڵەتی نوێ بۆ ئەو فراکسیۆنەی وەسف کرد.

ناوبراو لە ئەو بەیاننامەدا جەختی کرد کە هەر لە ئێستاوە چی دیکە نابێت هەلبژاردنەکان و ئەنجامەکەی و هاوپەیمانییەکان ببێتە هۆی کێشە و پێکدادان و ئەو کێشەگەلە قەدەغەیە.

ناوبراو جەختی کرد کە لە ئەو پێوەندیەدا ئەنجامە ڕاگەیێندراوەکان لەلایەن کۆمیساریاوە هەر چیەک کە بێت بەتواوەتی قبووڵ کراوە چونکوو بێ گومان هەوڵی ئێمە ڕەزامەندی خودایە و ئەوەی کە بۆ مافی گەلەکەمان کەم کاریمان نەکردووە و هەر بۆیە گەلیش لە ئەو ڕەوتە دیمۆکراتیکە لە بۆ ئێمە کەم کاری نەکرد.

News Code 39617

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =