پێشنیاری ئێران بۆ چارەسەری کێشەی کارەبای لوبنان/ هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بێت

سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان شەوی دووشەممە لەسەر دوایین گۆڕانکارییەکان لێدوانی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان شەوی دووشەممە لەسەر دوایین گۆڕانکارییەکانی لوبنان و هەندێک پرسی ناوچەکە لێدوانی دا.

جەخت لەسەر بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لوبنان لە کاتی دیداری کراو

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، سەید حەسەن نەسروڵڵا لە لێدوانەکەیدا لەسەر بەڕێوە جوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لوبنان لە کاتی دیاری کراودا جەختی کرد و وتی: هەموو لایەنە سیاسییەکان خوازیاری بەڕێوە چوونی هەڵبژاردن لە کاتی دیاری کراوی خۆیدان.

بە پێشنیاری ئێران بۆ چارەسەری کێشەی کارەبا لە لوبنان وەڵام بدرێتەوە

سەید حەسەن نەسروڵڵا بە کارەسات وەسف کردنی تاریکیی تەواوی لوبنان، وتی: ئەبێ بە پێشنیاری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ چارەسەری کێشەی کارەبای لوبنان وەڵام بدرێتەوە.

داوای لێکۆڵینەوە سەبارەت بە دۆسیەی تەقینەوەی بەندەری بەیرووت دەکەین

سەید حەسەن نەسروڵڵا سەبارەت بە دۆسیەی تەقینەوەی بەندەری بەیرووت وتی: تەقینەوەی بەندەری بەیرووت خەساری مەعنەوی، یسایس و مێدیایی زۆری لێداین و لە ئەو بارەوە داوای لێکۆڵینەوەی زیاتر دەکەین.

تەقینەوەی تیرۆریستی ئەم دواییە لە قندوزی ئەفغانستان

ناوبراو سەبارەت بە تەقینەوەی تیرۆریستی ئەم دواییە لە قندوزی ئەفغانستان وتی: لەگەل بنەماڵەی قوربانیان هاودەردی دەکەین و ئەو ڕووداوە ئیدانە دەکەین. داعش بەرپرسی اکرەکە بوو بەڵام ئەمریکاش لە ئەو بارەوە بەرپرسیارە چونکوو ئەوە ئەمریکا بوو کە داعشی بردە ئەفغانستان.

هێرش بۆ سەر یەمەن

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا سەبارەت بە یەمەن و دەستدرێژی بۆ سەر گەلی ئەو وڵاتەش جەختی کرد: ئەوەی کە شیاوی ڕێزگرتنە کاری خەڵکی یەمەن لە ساڵڕۆژی لەدایک بوونی پێغەمبەر سەرەڕای هەموو دۆخەکەیە.

News Code 39550

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 4 =