AP ١٤٠٠ ڕەزبەر ١٩ ١٦:٢٦

بەڕێوەبەری نووسینگەی موقتەدا سەدر:

ڕەوتی سەدر ٨٠ کورسی لە پارلەمانی عێراق بە دەست هێنا

ڕەوتی سەدر ٨٠ کورسی لە پارلەمانی عێراق بە دەست هێنا

بەڕێوەبەری نووسینگەی موقتەدا سەدر ڕێبەری بزووتنەوەی سەدر ڕایگەیاند: ئەم بزووتنەوەیە لە هەڵبژاردنەکانی پارلەمانی عێراقدا ٨٠ کورسی بە دەست هێناوە و ڕەنگە زیاتریش بێتەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ڕۆژنامەی ئەلنەهار ئەعەرەبی، ئیبراهیم جابری لەم بارەوە وتی: ٨٠ کورسیمان لە پارلەمان بە دەست هێناوە و تا ئێستا گەورەترین فراکسیۆنی پارلەمانمان هەیە.

بە پێی وتەکانی پێشووی موقتەدا سەدر، ئەم بزووتنەوە بۆ بە دەست هێنانی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق هەوڵ ئەدات.

شیاوی ئاماژەیە هەڵبژاردنی پارلەمانی عێراق دوێنێ بە بەشداری ٣٢٤٩ بەربژێر بەڕێوە چوو.

News ID 39543

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha