بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خالید شوانی، لێپرسراوی لیژنەی ڕاگەیاندنی هاوپەیمانی كوردستان لە كەركوك لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، بەشێك لە عەرەبەکان دەستکاریی تۆماری دەنگدانیان کردووە و پیلانگێڕیی گەورە و فراوانیان دژی کورد دەستپێکردووە و هەروەها، گۆڕانکاری لە کۆمسیۆنی کەرکوک کراوە و کورد لابراوە.
بەوتەی خالید شوانی، ناوی داعش تۆمارکراوە و ئەمیری داعش هەبووە بەشداریی دەنگدانی تایبەتی كردووە، بۆیە سکاڵایان لە کۆمسیۆن تۆمارکردووە و بەڵگەكانیشیان ڕادەستكردوون.
لێپرسراوی لیژنەی ڕاگەیاندنی هاوپەیمانی كوردستان لە كەركوك وتیشی: کەسایەتیی سیاسیی گەورەی عەرەب دەستیان لەپشت ئەو كارەوە بووە، بۆیە سکاڵایان لەدژی ئەو کەسانە تۆمارکردووە.
لێپرسراوی لیژنەی ڕاگەیاندنی هاوپەیمانی كوردستان:
ئەمیری چەکداری داعش هەبووە بەشداری لە دەنگدانی تایبەتی پەرلەمانی عێراق کردووە

لێپرسراوی لیژنەی ڕاگەیاندنی هاوپەیمانی كوردستان لە كەركوك ڕایگەیاند، بەشێك لە عەرەبەکان دەستکاریی تۆماری دەنگدانیان کردووە و ئەمیری چەکداری داعش هەبووە بەشداری لە دەنگدانی تایبەت کردووە و دەنگیداوە.
News ID 39507
Your Comment