بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نێچیرڤان بارزانی لەهەژماری فەرمی خۆی لەتویتەر باسی لەوەشکردوە، "خۆشحاڵم ده‌نگدانى تايبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له عێراق و هه‌رێمى كوردستان سه‌ركه‌وتوانه كۆتايى هات. سوپاس و ده‌ستخۆشى بۆ به‌شداريى فراوانى پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منييه‌كان و خوشك و برايانى ئاواره."
ئاماژەی بەوەشکردوە، "هيوادارم ده‌نگدانى گشتيش سه‌ركه‌وتوانه و بێکێشە به‌ڕێوه بچێت".
ئەمڕۆش کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لەدەنگدانی تایبەتدا کە هەینی بەڕێوەچو رێژەی بەشداریکردن لە هەولێر 75٪، سلێمانی 78٪ و دهۆک 69٪ بوە.
کاتژمێر 7:00ی هەینی، لە سەرتاسەری عێراق پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌ستیپێكردو ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان به روی هێزه ئه‌منییه‌كان و ئاواره و زیندانیكراوه‌كاندا كرانه‌وه.
لە تەواوی عێراق، یەک ملیۆن و 75 هەزار و 727 کەس لە هێزە ئەمنییەکان لە دەنگدانی تایبەتدا مافی دەنگدانیان هەیە. هەروەها لە زیندانەکاندا، 671 کەس ئەو مافەیان هەیە. ئەو ئاوارانەشی کە لە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق تۆمارکراون و مافی دەنگدانیان هەیە، لە 17 پارێزگا دەنگ دەدەن و ژمارەیان 120 هەزار و 126 کەسە و زۆرینەیان لە هەرێمی کوردستانن.
Your Comment