ڕۆژی یەکەمی هەڵبژاردن لە عێراق/ هێزە سەربازیی و ئەمنییەکان دەنگیان دا

کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک لە دەستپێکردنی هەڵبژاردنی هێزە سەربازیی و ئەمنییەکان لەهەڵبژاردنەکانی پەرلەمان هەواڵی دا.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی فورات نیوز، کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک لە دەستپێکردنی هەڵبژاردنی هێزە سەربازیی و ئەمنییەکان لەهەڵبژاردنەکانی پەرلەمان هەواڵی دا. هەروەها ڕایگەیاند دەنگ دانی گرووپە تایبەتەکان لە بەیانی هەینییەوە دەستی پێ کردووە.

لەم بڵاوکراوەدا نووسراوە: دەنگ دانی تایبەت هێزە سەربازیەکان، هێزە ئەمنییەکان، بەندکراوان و ئاوارەکان دەگرێتەوە. هەروەها تەحسین خەفاجی فەرماندەی ئوپەراسیۆنی هاوبەشی عێراق ڕایگەیاند گەڵاڵەی دابین کردنی ئاسایشی هەڵبژاردن بەڕێوە دەچێت.

پێشتر جەنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاروباری عێراق لە چاودێری تایبەت بە سەر هەڵبژاردنی عێراق هەواڵی دا. ئەو ڕوونی کردەوە: ٨٠٠ چاودێری ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان چاودێری ئەم هەڵبژاردنە دەکەن.

شیاوی ئاماژەیە هەڵبژاردنی پارلەمانی عێراق بڕیار بوو لە ١٨ی ڕەزبەر دەست پێ بکات بەڵام بۆ گرووپە تایبەتەکان لە ئەمڕۆوە لە هەرێمی کوردستان دەستی پێ کردووە.

News Code 39477

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha