AP ١٤٠٠ ڕەزبەر ١٥ ١١:٠٥

ئەناتۆڵی پاگەندەی کرد:

ئوزجان ییلدیز ئەندامی باڵای پەکەکە لە گاڕە کوژراوە

ئوزجان ییلدیز ئەندامی باڵای پەکەکە لە گاڕە کوژراوە

هەواڵدەریی دەوڵەتی تورکیا پاگەندەی کرد کە ئوزجان ییلدیز ئەندامی باڵای پەکەکە و بەرپرسی قەندیل لە گارە کوژراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مێدیای دەوڵەتی ئەناتۆڵی پاگەندەی کرد ئوزجان ییلدیز ئەندامی باڵای پارتی کرێکارانی کوردستان و بەرپرسی ناوچەی قەندیل، زێ، ئاواشین و شەنگال لەلایەن هێزە سەربازییەکانی تورکیاوە لە گارە کوژراوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئوزجان ییلدیا بە نازناوی دکتۆر ڕوودی لە ئۆپراسیۆنی میت لە ناوچەی گارە لە هەرێمی کوردستان گیانی لەدەست داوە.

ناوبراو لە ساڵی 1999 بووە ئەندامی پەکەکە و بە پێی پاگەندەی میتی تورکیا ناوبراو بەرپرسی هێرشە چەکدارانەکانی پەکەکە لە ناوچەی داغلیجا لە پارێزگای حەککاری تورکیا لە ساڵی 2012 بووە، ئۆپراسیۆنێک کە لە ئەنجامیدا 8 هێزی سەربازی تورکیا گیانیان لەدەست داوە.

هەروەها لە ساڵی 2013 ەوە لە بنکەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان چالاکی کردووە.

News ID 39460

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha