سنوورە زەوینیەکانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا  دەکرێنەوە

پارێزگاری ئازەربایجانی رۆژاوا وتی: سنوورە زەوینیەکانی ئازەربایجانی رۆژاوا لە ڕۆژی هەینی ۱٦ی رەزبەرەوە دەکرێنەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر, محەمەد مێهدی شەهریاری وتی: بە بۆنەی نەخۆشی کۆرۆناوە لە دوو ساڵی پێشوودا سنوورە زەوینیەکانی ئازەربایجانی رۆژاوا داخرا بوو.
ئەو وتیشی: بە پێی یاسای بنکەی نەتەوەیی کۆرۆنا بڕیارە سنوورە زەوینیەکانی وڵات لە مانگی خەزەڵوەردا بکرێنەوە بەڵام پاش وتووێژ لە گەڵ وەزیری ناوخۆ بڕیار درا سنوورەکانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا واتا تەمەرچین, سەرو, رازی, پولدەشت و بازرگان لە ۱٦ی مانگی ڕەزبەرەوە بکرێنەوە.

News Code 39439

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 14 =