چارەنووسی نادیاری ٣٠٠٠ کوردی ئێزدی

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ڕایگەیاند: چارەنووسی ٣٠٠٠ کوردی دیل کراوی داعش هێشتا نادیارە و ڕەنگە زۆربەیان گیانیان لە دەست دابێت.

بە پێی هەواڵی مێهر، گرووپی تیرۆریستی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ هێرشی کردە سەر ناوچەی ئێزدی نشینی عێراق و وێڕای کوشتنی هەزاران کوردی ئێزدی، چەند هەزار ژن و کچی دیل کرد.

نیویۆرک تایمز ژمارەی ون بووانی ئەم ڕووداوەی ٣٠٠٠ کەس ڕاگەیاندووە و وتوویە وێدەچێ زۆربەیان گیانیان لە دەست دابێت.

سەدان کەس لەم دیل کراوانە لە وڵاتانی تورکیا و سووریا دیلن و خاوەنەکانیان بۆ ئازاد کردنی ئەوان ٦٠٠٠ دۆلار پارەیان دەوێ بەڵام کێشە ئەوەیە زۆربەی ئێزدییەکان ئاوارەن و کاروپیشە و داهاتیان نییە.

News Code 39425

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 8 =