کۆنفڕانسی هەولێر بووەتە هۆی نیگەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، ڕایگەیاند کە بەڕێوە چوونی کۆنفڕانسی بانگهێشتی عێراق بۆ سازش لەگەڵ ئیسرائیل، بووەتە هۆی نیگەرانی ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نازم دەباغ نوێنەری هەرێمی کوردستان لە تاران سەبارەت بە کۆنفڕانسی ئاشتی لە هەولێر لەسەر بابەتی بانگهێشتی عێراق بۆ سازش لەگەڵ ئیسرائیل، وتی کە ناوبراو وەکوو نوێنەری هەرێم لەلایەن وەزارەتی دەرەوەوە بۆ شرۆڤە سەبارەت بە ئەو کۆنفڕانسە بانگهێشت نەکراوە و ئەو کاروبارە و ڕاگەیاندنی ناڕەزایەتی ئێران، لەلایەن سەرکونسوڵگەری ئێرانەوە لە هەولێر، شوێنگیری دەکرێت.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئەو دەستە کۆنفڕانسگەلە لەلایەن دەوڵەت و وەزارەتی ناوخۆی هەرێمەوە، ئیدانە کراوە؛ زیادی کرد: بەڕێوە چوونی ئەو دەستە کۆنفڕانسگەلە لە ئەم ماوە زەمەنیەدا لە هەولێر، لێکەوتە و کاردانەوەی نالەباری بەدواوە هەبووە و بووەتە هۆی نیگەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەبێ لێکۆڵینەوەی زیاتر سەبارەت بە هێنانە ئارای ئاوەها پرسگەلێک لە ئەم ماوەیە و لە شاری هەولیر، ئەنجام بدرێت.

News Code 39356

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha