AP ١٤٠٠ ڕەزبەر ٤ ٢١:٢٧

ڕەییسی بە باڵوێزی بەریتانیای وت:

گەلی ئێران هەرگیز زۆرەملێ هیچ وڵاتێک قبووڵ ناکەن

گەلی ئێران هەرگیز زۆرەملێ هیچ وڵاتێک قبووڵ ناکەن

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ڕۆحی سەربەخۆیی و ئازادی خوازی لە دڵی هەموو گەلی ئێراندا هەیە و ئەم میلەتە هەرگیز زۆرملی هیچ وڵاتێک قبووڵ ناکەن.

بە پێی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم رەییسی سەربەخۆیی و ئازادی وەکوو دروشمی سەرەکی خەڵکی ئێران ناو برد و داکۆکی کرد: وڵاتی ئێمە بە ڕاستی سەربەخۆیە. ئێران خوازیاری هاوکاری لە گەڵ هەموو وڵاتانە بەڵام ئەم هاوکارییە دەبێ بە پێی ڕێزی دوو لایەنە بێت و بەرژەوەندی گەلەکان لە بەرچاو بگرێت و سێبەری دەسەڵاتی جیهانی لە سەر نەبێت.

ئەو داکۆکی کرد: ڕۆحی سەربەخۆیی و ئازادی خوازی لە دڵی هەموو گەلی ئێراندا هەیە و ئەم میلەتە هەرگیز زۆرملی هیچ وڵاتێک قبووڵ ناکەن.

سەرۆک کۆمار ڕوونی کردەوە: کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ وتەیەکی نەشیاو و دژی یاسا قبووڵ ناکات و ئەرووپا و ڕۆژاوا بە پێی ئەزموونەکانی خۆیان دەبێ وەکوو وڵاتێکی سەربەخۆ چاو لە ئێران بکەن.

ئەو وێڕای ئاماژە بەوەی کە مافی مرۆڤ بۆتە بیانوویەک بۆ ئەوەی وڵاتەکان تووشی خەسار بکرێن، وتیشی: ئێمە خۆمان بەرپرسیار دەزانین کە ڕێز بۆ مافی مرۆڤ دابنین.

ناوبراو داوای لە باڵوێزی نوێی بەریتانیا کرد هەموو ئەو ڕاستیانەی لە ئێران دەیبینێت بۆ وڵاتەکەی خۆی بگوازێتەوە.

سایمۆن شرکلیف باڵوێزی نوێێ بەریتانیا لە تاران وێڕای ئاماژە بە مێژووی پێوەندی بەریتانیا و ئێران، وتی: هیوادارم پێوەندییەکی نوێ لە نێوان دوو وڵات پێک بێت.

News ID 39317

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha