5 فەلەستینی لە قودس و جەنین شەهید بوون/ئیسرائیل کەوتە حاڵەتی ئامادەباش

سەرچاوە مێدیاییەکان ڕایانگەیاند کە سەربازانی ئیسرائیلی 5 فەلەستینیان لە قودس و جەنین شەهید کرد. تێلاڤیڤ لە ترسی هێرشی گرووپەکانی بەرخۆدان لە سنوورەکانی غەززە کەوتە حاڵەتی ئامادەباش.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد، سەربازانی ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر بەیت عەنان لە باکووری ڕۆژاوای قودس. دوابەدوای ئەو هێرشە پێکدادانی توند لە نێوان ئیسرائیلی و فەلەستینییەکان ڕووی دا.

پێکهاتەی خۆسەری فەلەستین ئەمڕۆ یەکشەممە وێڕای ئیدانە کردنی جەنایەتەکانی سەربازانی زایۆنی لە قودس و جەنین کە بووە هۆی شەهید بوونی 7 هاووڵاتی فەلەستینی، ئەو جەنایەتەی لە درێژەی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر گەلی فەلەستین وەسف کرد.

هاوکات لەگەڵ ئەوە عەبدوللەتیف قانوع وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند: خوێنی شەهیدەکانی ئەمڕۆ سەرلەبەیانی لە قودس و جەنین وەکوو سووتەمەنی بۆ درێژەی شۆڕشی گەلی ئێمە دژ بە ئیسرائیلە.

القانوع همچنین گفت که این دیدارها، رژیم صهیونیستی را تشویق می‌کند تا جنبش «مقاومت اسلامی» را هدف قرار دهد و جوانان انقلابی آن را به شهادت برساند و بسیاری از جنایت‌های دیگر را علیه ملت ما روا دارد.

News Code 39311

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 13 =