بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمرۆ نوێنەری وەلی فەقی لە بونیاد شەهید پەیامی ڕێبەری ئێرانی بۆ یادی شەهیدان ولە خۆبردووان و هەروەها سەرەتای حەوتەی بەرەڤانی پیرۆز خوێندەوە.
لەوپەیامەدا هاتووە: حەوتەی بەرەڤانی پیرۆز نەخشێندراوە بە ناو و یادی شەهیدانی پلە بەرزەوە. گیانفیدایی ئەوان و دیکەی لەخۆبردووەکان، سەرکەوتنی بۆ گەلی ئێران هێنا و خوێنی پیرۆزیان بەرحەق بوونی کۆماری ئیسلامی لە مێژوودا تۆمار کرد.
ئەمە وانەی سەرەکی ئەو نمانەی لە خۆبردوویانەیە؛ لە هەر شوێنێک هەوڵی پاک و خالسانە هەبێت سەرکەوتن و سەربەرزی هەیە وگەلی ئێران ئەم یادگارە سەربەرزانە هەرگیز لە بیر ناباتەوە.
Your Comment