خوێنی شەهیدان بەرحەق بوونی کۆماری ئیسلامی لە مێژوودا تۆمار کرد

ڕێبەری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران بە بۆنەی حەوتەی بە ەڤانی پیرۆز پەیامێکی بڵاو‌کردەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمرۆ نوێنەری وەلی فەقی لە بونیاد شەهید پەیامی ڕێبەری ئێرانی بۆ یادی شەهیدان ولە خۆبردووان و هەروەها سەرەتای حەوتەی بەرەڤانی پیرۆز خوێندەوە.

لەو‌پەیامەدا هاتووە: حەوتەی بەرەڤانی پیرۆز نەخشێندراوە بە ناو و یادی شەهیدانی پلە بەرزەوە. گیانفیدایی ئەوان و دیکەی لەخۆبردووەکان، سەرکەوتنی بۆ گەلی ئێران هێنا و خوێنی پیرۆزیان بەرحەق بوونی کۆماری ئیسلامی لە مێژوودا تۆمار کرد.

ئەمە وانەی سەرەکی ئەو نمانەی لە خۆبردوویانەیە؛ لە هەر شوێنێک هەوڵی پاک و خالسانە هەبێت سەرکەوتن و سەربەرزی هەیە و‌گەلی ئێران ئەم یادگارە سەربەرزانە هەرگیز لە بیر ناباتەوە.

News Code 39271

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =