بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە درێژەی دیدارەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق بەرهەم ساڵح دیدار و سەبارەت بە پرسی جیاواز گفتوگۆیان کرد.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە ئەو دیدارەدا بە جەخت لەسەر پێوەندی ستراتیژیکی ئێرنا و عێراق، لە ئامادەیی تاران بۆ پەرەپێدان هەمەلایەنەی پێوەندییەکان هەواڵی دا.
لە ئەو دیدارەدا بەرهەم ساڵح بە بۆنەی هەموو یارمەتییەکانی ئێران لە ساڵانی ڕابردوو دەسخۆشی کرد و ویستی یەکلایی بەغدا بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی پێوەندییەکانی شرۆڤە کرد.
Your Comment