کوژرانی دوو کاسبکاری کوردی ئێران بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە

دوو هاووڵاتی کوردی خەڵکی سۆمای برادۆست لە ورمێ، لە ناوچەی سنووری ئێران و تورکیا بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیاوە کوژران و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەریی کوردپرێس، ئەو هاووڵاتیانە کە خەڵکی گوندی کورانی ناوچەی سۆمای برادۆستن و بۆ بژێوی ژیان لە سنوورەکان هاتوچۆیان دەکرد کە لە لایەن هێزەکانی تورکیاوە هێرشی ئاسمانیان کرایە سەر.

شیاوی باسە کە 8 کەسی دیکەش لەگەڵ ئەو کەسانە بوون و لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە دەستگیر کراون تا ئێستا ئەو هەواڵە لەلایەن بەرپرسانەوە ڕەت یان پشت ڕاست نەکراوەتەوە.

News Code 39232

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =