بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی سانا، سەربازە داگیرکەرە ئەمریکییەکان هێلی بێرنی نوێیان لە باکووری سووریا بەڕێوە بردووە و دوو کەس لە خەڵکی سیڤیلیان ڕفاندووە.
سەرچاوە خۆجەییەکان ڕایانگەیاند: فڕۆکە داگیرکەرە ئەمریکییەکان بە پشتیوانی هێزە سەربازییەکانی قەسەدە هێلی بێرنێکیان لە باکووری حەسەکە بەڕێوە برد.
داگیرکەرە ئەمریکییەکان بە هاوکاری هێزەکانی قەسەدە هێرشیان کردە سەر ماڵەکانی ئەو ناوە و دوو کەس لە خەڵکی سیڤیلیان ڕفاندووە و بۆ شوێنی نادیاریان گواستۆتەوە.
Your Comment