بەشار ئەسەد لە مسکۆ بووە میوانی پووتین/ خەڵکی سووریا متمانەیان پێتە

ڤیلادمیر پووتین سەرۆک کۆماری رووسیا پێشوازی کرد لە بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووربا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەیانی ئەمرۆ سێشەمە بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە رووسیا.

بەشار ئەسەد لە مسکۆ بووە میوانی پووتین/ خەڵکی سووریا متمانەیان پێتە

پووتین لە کۆشکی کرملین پێشوازی لە بەشار ئەسەد کرد.

پەیوەندییەکانی دوو وڵات و گۆرانکارییەکانی ناوچەکە تەوەری سەرەکی گفتوگۆی ئەسەد و پووتین دەبێت.

لەم دیدارەدا پووتین بە هاوتای سووری خۆی وت: ئێوە لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریدا سەرکەوتنی باشتان بەدەست هێنا و ئەم دەرئەنجامە نیشانەی ئەوەیە کە سەرەڕای کێشەکان خەڵک متمانەیان پێتانە.

هاوکات ئەسەد ڕایگەیاند کە سووریا و ڕووسیا دەستکەوتی زۆر بەرچاویان لە بەرەنگاری تیرۆرزیمی جیهانی بووە .

News Code 39118

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 6 =