هاوسەرۆکانی یەکێتی شەڕەکەیان هێناوەتە ناو شەقام و ژیانی خەڵک

نوسه‌رێكى دیارى هەرێمی کوردستان له‌ وتارێكدا تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر كێشه‌و ئاڵۆزیه‌كانى یه‌كێـى و كاریگه‌رى له‌سه‌ر بارودۆخ و ئارامى سلێمانى.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوسه‌رێكى دیارى هەرێمی کوردستان له‌ وتارێكدا تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر كێشه‌و ئاڵۆزیه‌كانى یه‌كێـى و كاریگه‌رى له‌سه‌ر بارودۆخ و ئارامى سلێمانى و ده‌ڵێت"کۆنگرەی چوارهەمی یەکێتی، تەنها کێشەکانی ناو یەکێتی قوڵ و فرە رەهەند نەکردەوە، بەڵکو ئەو ناکۆکیانەی لەناو ریزەکانی و هاوسەرۆکەکانیدا هەبو، شۆڕ بۆوە بۆ ناو شار سلێمانی و کاریگەری کردە سەر هەمو بوارەکانی ژیان و گوزەرانی زوربەی تاکەکانی ئەم شارە"

سه‌ڵاح ڕه‌شید له‌ وتارێكدا ده‌نوسێت، کۆچی دوایی مام جەلال تەنها کاریگەری نەخستە سەر یەکێتی نیشیمان کوردستان و ئەو هێزەی نەخستە بۆشاییەکی سیاسی و حیزبیەوە، بەڵکو هەمو کوردستان بە گشتی و ناوچەی سلێمانی بێ باوک و بێ رابەر و بێ لێپرسراو کرد، کۆنگرەی چوارهەمی یەکێتی، تەنها کێشەکانی ناو یەکێتی قوڵ و فرە رەهەند نەکردەوە، بەڵکو ئەو ناکۆکیانەی لەناو ریزەکانی و هاوسەرۆکەکانیدا هەبو، شۆڕ بۆوە بۆ ناو شار سلێمانی و کاریگەری کردە سەر هەمو بوارەکانی ژیان و گوزەرانی زوربەی تاکەکانی ئەم شارە.

سه‌ڵاح ڕه‌شد ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، کەم رۆژ هەیە لەم شار و لەم زۆنەدا، کێشەیەک و روداوێکی ناخۆش رونەدات، هەر هەموشی دەزگا دەسەڵاتدارەکانی یەکێتی راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ دەستیان تێیدا هەیە و بەرپرسن لێی، بێگومان ئەم دەزگایانە ( کە پێویستە لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتدا بن) بەڵام هەموی بە فەرمانی راستەوخۆی کەسی یەکەمی یەکێتی بەرێوە دەبرێت.

سه‌ڵاح ڕه‌شید له‌ درێژه‌ى وتاره‌كه‌یدا ده‌ڵێت،ئێستا قارەمانانی شار، ئەو کەسانەن بە جل و چاویلکەی رەشەوە و کە کڵاوی زرێپۆشیان لەسەردایە و بە چەکی نوێ بە خێرایی بەلادا لێدەخورن و پێویستە شەقامیان بۆ چۆڵ کەی، هەر ئەوانەن دێنە سەرت و بێ ئەوەی کەس بیانناسێ و ماوە بدەن خۆت بناسیت، ئەتخەنە پشت ئۆتۆمبیلەکایانە و ئەتفرێنن، هەر ئەوانەن فەرمان بە بەرێوەبەری فەرمانگا حکومیەکان ئەکەن بۆ هەمو کارێکی نا یاسایی و کەسی یەکەمن لە دەروازە سنوریەکان و بە ئارەزوی خۆیان چیان بوێت ئەمدی وئەودیوی دەکەن، هەر ئەوانن و کەسوکاریانن کە بەریز تەقە بەسەر هاوڵاتیاندا دەکەن و (ئیجازە)ی ئەوەیان هەیە کە هاوڵاتی ئەم شارە بترسێنن و پشێوی و نا ئارامی بڵاوبکەنەوە و بە ئارەزوش بچنە سەر هەر شوێنێک کە بیانەوێت و ئەوەی خۆیان ئەیانەوێت و یاسا قەدەغەی کردوە بیکەن، هاوڵاتی ئەپرسێت، ئەمانە بۆ وا دەکەن؟ زوربەی هەر زۆریان ئەوانەن کە بەم بارودۆخەی ئێستاوە ماندو نەبون و هی نەوەی دوای راپەرین و کەسانێکن نە ئاشنای دوێنێن و نە کەسایەتیەکانی دوێنێ دەناسن، هاتونەتە سەر حازری.

سه‌ڵاح ڕه‌شید باس له‌ ڕوداوى هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر كوڕێكى فاروقى مه‌لا مسته‌فا ده‌كات و ده‌لێت" ده‌كرا ئه‌مه‌ به‌شێوه‌یه‌كى تر بێت نه‌ك به‌و هێزه‌ سه‌ربازیه‌وه‌ هه‌روه‌ها ڕوو له‌سه‌ركرده‌كانى یه‌كێتى ده‌كات رێز له‌ كارو مێژوى فاروقى مه‌لامسته‌فاو سه‌رجه‌م تێكۆشه‌رانى ڕابردوو بگرن و پێویسته‌ له‌برى داواكارى چاكسازى له‌ حكومه‌ت چاكسازى له‌ هه‌ناوى یه‌كێتیه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ن.

News Code 39115

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 15 =