AP ١٤٠٠ خەرمانان ٢٢ ١٨:٣٧

بەڕێوەبەری ڕێگەوبان‌و گواستنەوەی كرماشان:

552 هەزار تۆن كاڵا لە سنوری پەروێزخانەوە هاوردە و هەناردە کراوە

552 هەزار تۆن كاڵا لە سنوری پەروێزخانەوە هاوردە و هەناردە کراوە

لەسەرەتای بەهاری ئەمساڵەوە تائێستا، 552 هەزار تۆن كاڵا لەسنوری نێودەوڵەتیی پەروێزخانەوە هاوردەو هەناردەكراوە"

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەریبۆرز كەرەمی بەڕێوەبەری ڕێگەوبان‌و گواستنەوەی پارێزگای كرماشان ڕایگەیاند: "لەسەرەتای بەهاری ئەمساڵەوە تائێستا، 552 هەزار تۆن كاڵا لەسنوری نێودەوڵەتیی پەروێزخانەوە هاوردەو هەناردەكراوە".

ئاماژەی بەوەشكردوە، "ئەو ڕێژە كاڵایە لەڕێگه‌ی 17 هەزارو 505 بارهەڵگری ئێرانی‌و 10 هەزارو 524 بارهەڵگری عێراقییەوە گوازراوەتەوە".

كەرەمی ئه‌وه‌شى وت:"لەو كاڵا نانەوتیانەی ساڵانە لەئێرانەوە هەناردەی عێراق دەكرێن، زیاتر لەنیوەیان لەسنورەكانی كرماشانەوە دەگوازرێنەوە".

ئه‌وه‌شى وت:"سه‌ربارى بڵاوبونەوەی كۆرۆناو داخستنی بەشێكی زۆر لەسنورەكانی ئێران، هەناردەی كاڵا لەدەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان، لەئاستێكی بەرزدا بوە".

News ID 39111

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha