AP ١٤٠٠ خەرمانان ٢٢ ٠٩:٢٤

مێهر لێکی دایەوە؛

زەبەلاحە دەریاییەکانی ئێران لە بن گوێی ئەمریکا

زەبەلاحە دەریاییەکانی ئێران لە بن گوێی ئەمریکا

کۆپاپۆڕی حەفتا و پێنجەمی هێزی دەریایی کۆماری ئیسلامی بریتی لە کۆپاپۆڕی سەهەن و موکران لە حاڵێکدا ڕاسپاردەکەی دوای تێپەڕاندنی هەزاران کیلۆمەتر کۆتایی هێنا کە ئەمریکا 6 مانۆڕی دژە ئێرانیی لە ئاو ەئازادەکان بەڕێوە برد.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی ڕامیاری: بێ گومان ڕاسپاردەی پڕ لە شانازی دەریاوانانی هێزی دەریایی ئەرتەش بە کۆپاپۆڕی موکران و پاپۆڕشکێنی ئێرانی سەهەن کە درێژترین دەریاوانی مێژووی کۆپاپۆڕێی تەواو ئێران بوو، ئەقیانووسی هیند و ئوقیانووسی ئەتڵەسیان بەتواوەتی تێپەڕاند، لە دەریای ناوەڕاست و دەریای سوورەوە تێپەڕین و بە پەڕینەوە لە ڕێڕەوە ستراتیژییەکانی جیهان و کەناری هەندێک لە وڵاتانی ئەورووپی وەکوو بریتانیا و دانیمارک و بەشداری لە مانۆڕی دەریایی 325 ەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پاپۆڕی دەریایی ڕووسیا کە لە بەندەری سەن پێتێرزبوورگ بەڕێوە چوو، بە سەرکەوتنەوە بەڕێوە برد و بە سەلامەت گەییشتنەوە ئیران. ئەوە گرینگترین و مێژوویی ترین ڕووداوە مێژوویی و دەریاوانییەکانی ئێرانە.

ئەو ڕووداوە بووە خاڵێکی دەسپێک بۆ بوونی هێزی دەریایی ئەرتەش لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان.

تاوەرە هەواڵگرییەکانی ئێران لە بن گوێی بنکە ئەمریکییەکان

سەرلەشکەر سەید عەبدولرەحیم مووسەوی فەرماندەی گشتی ئەرتەش سەبارەت بە گرینگایەتی ڕاسپاردەی کۆپاپۆڕی 75 ی هێزی دەریایی ئەرتەش وتی ئەو ڕاسپاردە لە 15 ی گوڵانەوە لە بەندەر عەباسەوە دەستی پێکرد و لە 18 ی خەرمانانیش کۆتایی هات.

سەرلەشکەر مووسەوی یەکێک لە دەستکەوتە هەرە گرینگەکانی ڕاسپاردەی کۆپاپۆڕی هێزی دەریایی ئەرتەشی هەلکردنی ئاڵای ئێران لە ئاوە دوورە دەستەکان ڕاگەیاند و وتی: ئەو کۆپاپۆڕانە، پاپۆڕگەلی سەربازین و لە هەر کوێ کە ئامادە بن بنکەیەکی هەواڵگری سەرئاوگەڕن و وەکوو ئەوەیە کە ئێوە لە پاڵ بنکە ئەمریکییەکانەوە تاوەرێکی هەواڵگری دابمەزرێنیت.

بەشداری لە ئەو ڕاسپاردە درێژخایەن و دژوارە، شیاوییەکانی پیشەی پاۆپڕسازی هێزی دەریایی و وەزارەتی بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکان و زانست و تەکنۆلۆژیای منداڵانی ئێران لە یەکێک لە پێچراوترین و دژوارترین بوارەکانی دەریاوانی سەلماند. بە ئەو هەوڵەوە بۆ یەکەم جار لە مێژووی ئێران دەروازەکانی ئوقیانووی ئەتڵەس و دەریای باکوور بە ڕووی پاپۆڕە سەربازییەکانی ئێران کرایەوە.

کاردانەوەی ئەمریکا بە بوونی هیزی دەریایی ئەرتەشی ئیران لە ئوقیانووسی ئەتڵەس

کارناسانی ئەمریکی پێیان وابوو کە ئێران لە بواری تەکنیکییەوە هەرگیز توانی ئەنجامی ئاوەها ڕاسپاردەیەکیان نییە بەڵام بە ئەو ڕاسپاردەوە ئێران توانی خۆیی بۆ بوون لە شوێنی جەوڵانەکانی ئەریکا نیشان دا.

هەوڵەکانی ئەمریکا لە ماوەی ڕاسپاردەی کۆپاپۆڕی 75

ئەمریکا لە پاڵ هەوڵی دەروونی و شەڕی مێدیایی کە دژی هەوڵی ئێران بۆ بەشداری لە ئوقیانووسی تەتڵەس دەستی پێکردبوو هەوڵگەلێکیان ئەنجام دا تا بە هەر شێوەیەک کە دەکرا لە سەر ئەو ڕاسپاردە کاریگەری دابنێن.

News ID 39098

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha