"خالق قوبادی" کەسایەتی ناسراوی وەرزشی و خێرۆمەندی مەهابادی کۆچی دوایی کرد

خالق قوبادی کەسایەتی ناسراوی بواری وەرزش و خێرۆمەندی مەهابادی دوێنێ 19 ی خەرمانان لە تەمەنی 66 ساڵان، لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خوالێخۆشبوو خالق قوبادی لە ساڵانی چالاکیی خۆی لە بواری وەرزش توانی لە ڕشتەکانی تۆپی پێ، والیباڵ و باسکە قوتابیگەلێکی بەناوبانگ ڕابهێنێت. ناوبراو لە ساڵی 1352 ڕاهێنەری یانەی توۆپی پێ مەهاباد بوو لە ساڵی 1365 ڕاهێنەری یانەی مانگی سووری مەهابادی لە ئەستۆ بوو.

ناوبراو خانەنشین کراوی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانیش بوو و چەند ساڵ لە ورمێ سەرۆکایەتی و سکرتێری لێژنەی وەرزشیی لە ئەستۆ بوو و لە پاڵ ئەوانەش ناوبژیوانی نەتەوەیی تۆپی پێشی بووە.

خوالێخۆشبوو خالق قوبادی لە ساڵی 1398 قوتابخانەی تایبەتی خۆی کە سەدان بەرگ کتێبی بەنرخی لێبوو بە کتێبخانەی پاڵپشتی گوندەکانی مەهاباد خەڵات کرد.

تەرمی ئەو خوالێخۆشبووە، بەهۆی کۆرۆنا و بە بێ هیچ ڕێوڕەسمێک دوێنێ هەینی لە بەشی هونەرمەندان بەخاک سپێردرا.

News Code 39058

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =