گفتوگۆی ئەمیرعەبدوڵڵاهیان بۆ بەشداری زیارەتکارانی ئێران لە ئەربەعین

وەزیرەی دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق سەبارەت بە بەشداری زیارەتکارانی ئێران لە ڕێوڕەسمی ئەربەعین گفتوگۆیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق دوایین گۆڕانکارییەکانی پێوەندی دوو لایەنەکە و هەروەها بابەتی ناوچەکە و دەستکەوتەکانی کۆنفڕانسی بەغدا باس و گفتوگۆیان کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئەو گفتوگۆیەدا هەروەها سەبارەت بە سەفەری زیارەتکارانی ئێرانی بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی ئەربەعین و چاوەڕوانی ئێران بۆ بەرز کردنەوەی مۆڵەتی ژمارەی زیارەتکارانی ئێرانی لە ئەو ڕێوڕەسمە بەشکۆیە، بە ڕەچاو کردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان لەگەل لایەنی عێراقی گفتوگۆی کرد.

وەزیری دەرەوەی عێراقیش بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە دەوڵەتی عێراق خەریکی هەوڵدان بۆ ئەنجامی رێکارێک بۆ بەرز کردنەوەی ژمارەی زیارەتکاران بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکانە، ڕایگەیاند بابەتە لێک دەدرێتەوە و دواتر ڕادەگەیێندرێت.

News Code 39027

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =