بە پێی هەواڵی مێهر، یەعقووب گەوێڵیان لەم بارەوە وتی: هاوکاری دوولایەنەی ڕێکخراوە و دام و دەزگاکانی ئەندامی کۆمیسیونی گەشتیاری دوو پارێزگای کوردستان و کرماشان بۆ ڕاکێشانی گەشتیاران و هەروەها ناوچەی جیهانی هەورامان شتێکی پێویست بۆ گەشەی ئەم دوو پارێزگایە.
ئەو وتیشی: ڕۆژاوای وڵات بە بۆنەی بوونی ئەو ئاسەوارانەی کە تۆماری جیهانی کراون، وەکوو بێستوون، تەخت سڵێمان، ناوچەی هەورامان و ... لە داهاتوودا دەبێتە شوێنی سەرەکی گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانی بۆیە دەبێ بەرنامەی پێویست بۆ گەشەی گەشتیاری لەم ناوچانە دابڕێژرێت.
ناوبراو پیشانگای ئێکسپۆ دوبەی بە دەرفەتێکی باش بۆ ناساندن و بەشداری هەمە لایەنەی پارێزگا زانی و وتیشی: هەوڵ ئەدەین لە هەموو تواناکانی پارێزگا بە تایبەت لە بواری پیشە دەستکردەکان، فەرهەنگ و مێژوو، کشتوکاڵ و ... بۆ ناساندنی پارێزگا لەم پیشانگایە کەڵک وەربگرین.
Your Comment