بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید حەسەن نەسروڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە وتەدانێکیدا بە بۆنەی یادی فەرماندە شەهیدەکانی بەرخۆدانی ئیسلامی لوبنان، ئاماژەی دایە ڕۆڵی تێکدەرانەی ئەمریکا و عەرەبستان لە لوبنان.
ئەمریکا لایەنگری تەکفیرییەکانە
سەید حەسەن زیادی کرد: ڕازی بەهێزیی بەرخۆدان ئەمەیە کە هیچ کات بە دوای بەرژەوەندی خۆیەوە نییە. ناوچەی ئەلبوقاع جگە لە بێ بەشی و کەمتەرخەمی هیچی نەدیوە بەڵام بۆ نیشطمان باشترین گەنجان و خوێنی پاکی داوە.
دانیشتوانی ناوچەی ئەلهەرمەل و ئەلبوقاع بە باشی دەیانزانی کە باڵوێزخانەی ئەمریکا و ئەمریکاییەکان تیرۆریستەکانیان لە ناوچەکەدا جێگیر کردووە و ڕێگە نادەن دەوڵەتی لوبنان بڕیاری چارەنووس ساز بدات بۆ بەرەنگاریی تەکفیرییەکان.
باڵوێزخانەی ئەمریکا و عەرەبستان لە پێناو شەڕی ناوخۆیی لە لوبنان دەجووڵێنەوە
سەید حەسەن نەسروڵا جەختی کرد: ئەوەی کە شەڕ دژی بەرخۆدان پێوشوێن دەگرێت، باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەیرووتە. ئەوەی ئەم شەڕە بەڕێوەدەبات، باڵوێزخانەی ئەمریکا و باڵوێزەکانیەتی کە لە ساڵی 2005ەوە بەردەوام هاتن و شکستیان هێنا.
واشنتۆن بژێوی گەلی لوبنانی کردۆتە ئامانج
ڕاشیگەیاند: کردنە ئامانجی بژێوی خەڵک لە ئەستۆی باڵوێزخانەی ئەمریکایە لە لوبنان کە دەستێوەردان لە هەموو بابەتێک دەکات. باڵوێزخانەکانی ئەمریکا و عەرەبستان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا لە پێناو دروست کردنی شەڕی ناوخۆیی لە لوبنان کاریان دەکرد.
پاپۆڕی دووەم بەڕێوەیە
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان هەروەها ئاماژەی دا کە پاپۆڕێکی سووتەمەنی هاتووەتە لوبنان و دووەم پاپۆڕیش بەڕێوەیە و لەم ڕۆژانەدا دەگات.
بۆچوونی ئێوە