AP ١٤٠٠ گەلاوێژ ٣١ ٠٧:٣٩

ئەلئەخبار لێکی دایەوە؛

کەشتیی ئێرانی لە رێگای لوبنان/ئیسرائیل گیرۆدەی کێشەیەکی قووڵە

کەشتیی ئێرانی لە رێگای لوبنان/ئیسرائیل گیرۆدەی کێشەیەکی قووڵە

میدیایەکی لوبنانی ئاماژەی بۆ کێشە قووڵەکانی ڕژیمی زایۆنی کرد کە بە بۆنەی حەرەکەتی کەشتی هەڵگری سووتەمەنی ئێران بۆ لوبنان تووشی هاتووە.

بە پێێ هەواڵی مێهر، ئەلئەخبار نووسیویە: کێشەیەکی قووڵ لە بەرانبەر تێل ئاڤیڤ دایە. ئایا ڕێگای تێپەڕ بوونی کەشتی هەڵگری سووتەمەنی کە بەرەوە لوبنان دەچوو، دادەخات یان هیچ کردەوەیەکی نابێت.
بەرژەوەندی ئیسرائیل لەوە دایە کە ناڕەزایی خۆی سەبارەت بەم کەشتییە دەرببڕێت بۆ ئەوەی هەر کردەوەیەکی لە بەرانبەر گەمارۆی ئابووری لوبنان بووە، لە ناو نەچێت و هەروەها دەترسن هەر کردەوەیەک دژی ئەم کەشتیە، کاردانەوەی حیزبوڵای بەدواوە بێت و پێکدادانی لێ بکەوێتەوە.
ئەم میدیایە دەنووسێت: تێل ئاڤیڤ لە بەرانبەر ئەزموونێکی سەخت دایە یان دەبێ ڕێگری لە کەشتییەکە بکات یان هیچ کردەوەیەکی نەبێت. سەرەتاییترین ڕێگا ئەوەیە کە بێدەنگ بێت و لە هەڕەشە کردن خۆ ببوێرێ.
ئەلئەخبار هەروەها دەڵێت: ئیسرائیل وەدووی ئەمریکا کەوتووە بۆیە دەبێ چاوەڕێ بڕیاری ئەمریکا سەبارەت بە کەشتیەکە بێت گەرچی بڕیارەکانی واشینتۆن بە ڕاوێژکاری نێوان لایەنەکان سەبارەت بە لوبنان دەگیردرێت.

News ID 38771

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha