بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مه‌حمود محمد له دیمانه‌یه‌كى تایبه‌تى شارپرێسدا ڕایگه‌یاند: پێشتر كێشه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كێتى هه‌بوه‌و كاتى وا هه‌بوه كه بڕیارێكیان داوه پێكه‌وه دواتر گروپێكى تر له‌ناو یه‌كێتى به‌یاننامه‌ى ده‌ركردوه‌و وتویهتى، ئه‌وه ته‌عبیر له ڕاى هه‌موو یه‌كێتى ناكات و یه‌كێـتى هه‌ر له‌پێش كۆنگره‌وه كێشه‌یان هه‌بوه له په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ حزبه‌كان و دوو یان سێ میمبه‌رى جیاوازیان هه‌یه‌و ناویان ناوه بۆچونى ئازاد‌و حزبه‌كانى تر نازانن له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانى ببه‌ستن وپه‌یوه‌ندى پارتى له‌گه‌ڵ یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستانه و پارتى پێى باشه كێشه‌كانى یهكێـى چاره‌سه‌ر بكرێت.
مه‌حمود محه‌مه‌د وتیشى، تێكه‌ڵاوكردنى ده‌ستوه‌ردانى حزبه‌كان له كێشه‌ى حزبێك له‌لایه‌ك بێده‌سه‌ڵاتى ئه‌و حزبه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردن له‌لایه‌كى تر گه‌وره نیشاندانى كێشهكهیهو ناتوانن هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى كێشهناوخۆیهكانى یه‌كێتى بده‌ن، چونكه پێشتر لایه‌كیان بڕیاریداوه پارتى ده‌ستى هه‌بوه له‌م كێشانه.
له‌باره‌ى پێكهێنانى هاوپه‌یمانى كوردستان وته‌بێژى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان وتى، هاوپه‌یمانى یه‌كێـتى و گۆڕان گه‌ر بۆخۆیانه ئاساییه به‌ڵام دژى لایه‌كى تر بێت ئه‌وه نا ئاساییه‌و ڕه‌نگه یه‌كێتى و گۆڕان دا‌واشیان له پارتى كردبێت بۆ به‌شدارى له هاوپه‌یمانى به‌ڵام پارتى پێى وابوه یاساى هه‌ڵبژاردن وایه كه هاوپه‌یمانى بۆ هه‌ڵبژاردن هیچ سودێكى نیه بۆ زیادبونى ده‌نگ و كورسیه‌كان.
ڕاشیگەیاند: بازنه‌ى بچوكه و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له به‌غدا 4 كورسى هه‌بوو ئه‌و 4 په‌رله‌مانتاره دژى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان وه‌ستانه‌وه له كوردستانیش 12 كورسیان هه‌بوو نیوه‌یان جیابونه‌وه، پارتى هه‌رگیز به ئه‌ندازه‌ى كورسیه‌كانى خۆى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ى خۆى نه‌كردوه.
له‌باره‌ى زیندانیكراوانى بادینان مه‌حمود محمد ده‌ڵێت، ئه‌وان وه‌ك له‌سه‌ره‌تاوه ڕایانگه‌یاندوه ده‌ست له‌كاروبارى دادگاكان وه‌رناده‌ن و ئه‌وانه‌ش كه ده‌ڵێن دادگا به‌بڕیارى حزبى ئه‌و كه‌سانه‌ى سزا داوه ئه‌وه ده‌چێته چوارچێوه‌ى ململانێى حزبیه‌وه چونكه نه له‌گه‌ڵ پارتى و نه له‌گه‌ڵ دادگا دانه‌نیشتون.
له‌باره‌ى له‌شكركێشى توركیاوه مه‌حمود محه‌مه‌د وتى، پێویسته توركیا‌و په‌كه‌كه له كوردستان ئه‌م شه‌ڕه نه‌كه‌ن و شه‌ڕه‌كه به‌رنه‌وه ناوچه‌ى خۆیان و په‌كه‌كه دروست نه‌بوه لێره حوكمى زاتى هه‌بوه‌و په‌كه‌كه دروست نه‌بوه كه لێره شۆڕشى چه‌كدارى دژى ڕ‌ژێمى عێراق كراوه‌و هه‌بونى سه‌ربازگه‌ى توركیاش پێش په‌كه‌كه بۆ ئاشتى هاتون و دواتر په‌كه‌كه وایكرد ئه‌و هێزانه فراوان ببن.
ئ.ق
بۆچوونی ئێوە