پەیامی ڕێبەریی بۆ وەرزشوانانی ئێرانی سەرکەوتوو لە ئۆلەمپیک

ڕێبەری باڵای ئێران پەیامێکی بۆ ئەو وەرزشوانانەی ئۆلەمپیک نارد کە توانیویانە میدالیا وەرگرن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە کۆتایی هاتنی کاری وەرزشوانانی ئێرانی لە ئۆلەمپیکی تۆکیۆ، ئایەتوڵا خامنەیی پەیامێکی بۆ وەرزشوانانی سەرکەوتوو نارد.

لەو پەیامەدا هاتووە: سپاسی ئەوانە دەکەم کە توانییان میدالیای ئۆلەمپیک وەرگرن و بە هەوڵ و تەقالای خۆیان گەلی ئێران خۆشحاڵ بکەن.

شیاوی ئاماژەیە کە کاروانی ئێران لە ئۆلەمپیکی ۲۰۲۰ی تۆکیۆ توانی حەوت میدالیا وەدەست بێنێت .

News Code 38576

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha