بە پێی هەواڵی مێهر، پاش بڵاو بوونەوەی نامەی وەزیری تەندروستی سەبارەت بە شەپۆلی نوێی کۆرۆنا و پێشنیاری داخرانی دوو حەوتەیی بۆ کەم بوونەوەی ئەم نەخۆشییە، ڕێبەری مەزنی شۆڕش داوای لە سەرۆک کۆمار کرد ئەم بابەتە لە بنکەی کۆرۆنا لێک بدرێتەوە.
لە فەرمانی ڕێبەریدا نووسراوە" دەبێ پێشنیاری وەزیری تەندروستی سەبارەت بە داخرانی گشتیی لە بنکەی کۆرۆنا لێک بدرێتەوە و کاری پێویست ئەنجام بدرێت".
فەرمانی ڕێبەری بۆ سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراویش نێردراوە.
Your Comment