AP ١٤٠٠ گەلاوێژ ١١ ١٨:٢٢

5 خوێندکاری کوردستانی گەیشتنە قۆناغی کۆتایی ئولەمپیادی زانستی ئێران

5 خوێندکاری کوردستانی گەیشتنە قۆناغی کۆتایی ئولەمپیادی زانستی ئێران

جێگری فێرکاری قۆناغی ناوەندی فێرکاری و بارهێنانی کوردستان وتی: لە ئولەمپیادە زانستییەکانی ساڵی ١٤٠٠  پێنج کەس لە خوێندکارانی کوردستانی گەیشتنە قۆناغی کۆتایی ئولەمپیادەکان.

بە پێی هەواڵی مێهر، مەهدی نامدار وتی: لە کۆتایی ئولەمپیادە زانستییەکانی ساڵی ١٤٠٠ ، ٤٥٤ کوڕ و ٢٠٦ کچ پلەی جۆربەجۆریان بە دەست هێنا.

ئەو وێڕای ئاماژە بەوەی کە ٥ قوتابی کوردستانی لەم ئولەمپیادانەدا گەیشتنە قۆناغی کۆتایی، وتیشی: سەید سرووش حسێنی، مائێدە میرزاپوور، شەهرووز ئەحمەدی، سارا بەهرامی و ئەسما موشیرپەناهی ناوی ئەو ٥ کەسەیە.

ناوبراو ڕایگەیاند: ئولەمپیادەکان لە بەشەکانی ئەستێرەناسی، کۆمپیوتەر، فیزیک، زانستی زەوین، کیمیا، بیۆلۆژی، جوگرافیا، ئابووری و ئەدەبی بەڕێوە دەچێت.

News ID 38490

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha