بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ژنراڵ پۆل کالورت، بە نوێنەرایەتی لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژە داعشەوە، لە کۆبوونەوەی ساڵانەی مەکۆی سەربازی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لەسەر پشتیوانی هاوپەیمانی لە ئەو هێزانە جەختی کرد و وتی کە تا کاتی لەناوچوونی تەواوی داعش بە ئەو هاوکارییە درێژە دەدەن.
پۆل کالورت بە وتنی ئەوەی کە هاوپەیمانی بەتواوەتی لە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک پاڵپشتی دەکات، وتی: ئێمە بۆ لەناوبردنی تەواوی داعش لەگەڵ ئەو هێزانە هاوپەیمان دەبین.
ناوبراو لە درێژەدا لەلایەن هێزاکەنی هاوپەیمانانەوە لە خاڵکی ناوچەکە کە لە بەرانبەر داعش بەرخۆدانیان کرد، دەسخۆشی کرد و جەختی کرد کە ئەوان تا کاتێک کە بنەماڵەی ئەندامانی داعش بگەڕێندرێنەوە وڵاتەکانیان، درێژە دەداتە کاری خۆی. کالورت بە وتنی ئەوەی کە شەڕ دژی داعش شانازییەکی گەورە بۆ هێزەکانی سووریای دیمۆکراتە، جەختی کرد کە هاوپەیمانی ئەمریکا و کۆمەلگای نێودەوڵەتی لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک درێژەی دەبێت.
Your Comment