بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە جرۆزالم پۆست، لە دۆخێکدا کە ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران بڕیارە لە ئەم هەفتەیە بە شێوەی فەرمی چالاکییەکانی خۆی لە پۆستی سەرۆک کۆماری دەست پێبکات، بەرپرسانی ئەمریکا لە نزیکەوە خەریکی چآوەدێری کردنی ڕەوتی گواستنەوەی دەسەڵات لە ئیرانن و چاوەڕوانن کە ببینن سەرۆک کۆماری نوێی ئێران چلۆن لەسەر ڕەوتی گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی نێوان واشنتۆن و تاران بۆ گەڕانەوەی دوولایەنە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی کاریگەر دادەنێت.
دوایین خولی گفتوگۆکان شەش هەفتە لەمەوپێش لە ڕۆژی 20 ی جوونی 2021 کۆتایی هات و لە ئەو کاتەوە تا ئێستا، هیچ یەکە لە لایەنەکان پلانێکیان بۆ بەڕێوە بردنی خولی نوێی گفتوگۆکان ڕێکنەخستووە. ئەمە لە حاڵێكدایە کە بە وتەی ئانتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕەوتی دانوستان لەگەڵ ئێران بۆ بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی 2015 ناتوانێت بە شیوەی بێ سنوور درێژەی هەبێت.
لە هەمان کاتیشدا، بەرپرسێکی ئەمریکا لە گفتوگۆ لەگەڵ جرۆزالم پۆست وتی کە بەتواوەتی ڕوونە کە لە تاران بابەتی بنەڕەتی تر لە ئارادایە کە ئەوان خەریکی ڕەوتی گواستنەوەی دەسەڵاتن و ئەوەش لەسەر گفتوگۆکانی ڤیەنا کاریگەری دادەنێت.
Your Comment