19846 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 286 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 19846 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 286 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 90 هەزار و 630 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا سێ ملیۆن و 871 هەزار و 8 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا دوو ملیۆن و 367 هەزار و 272 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 38460

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 6 =