بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ناوەڕۆكی رێكه‌وتنه‌كانی نێوان به‌غدا و واشنتنی له‌چوارچێوه‌ی دیالۆگی ستراتیژی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: ئه‌مریكا رێز له‌سه‌روه‌ری عێراق ده‌گرێت و به‌رده‌وامبێت له‌ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستیه‌كان بۆ پاراستنی یه‌كێتی خاكه‌كه‌ی و هەروەها، تا كۆتایی ئه‌مساڵ، هیچ هێزێكی شه‌ڕكه‌ری ئه‌مریكی له عێراق نامێنێت.
فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق لەسەر ناوەڕۆكی ڕێككەوتنی بەغدا و واشتن كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسی سازكرد و رایگەیاند: ئه‌مڕۆ چواره‌مین گه‌ڕی دانوستانه‌كان كە دوایین كۆبونه‌وه‌ی دیالۆگی ستراتیژی نێوان ئه‌مریكا و عێراق بو به‌ڕێوه‌چو، لە كۆبونەكەكەدا رێكه‌وتن له‌سه‌ر پێنج خاڵ كرا.
خاڵی یەكەم: كه ئه‌مریكا رێز له‌سه‌روه‌ری و یاساكانی عێراق ده‌گرێت و بهڵێنیشیداوە به‌رده‌وامبێت له‌ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستیه‌كان بۆ پاراستنی یه‌كێتی خاكه‌كه‌ی.
بەپێی خاڵی دووه‌م: حكومه‌تی عێراق پابه‌ند ده‌بێت به پاراستنی ئه‌ندامه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی راهێنان به هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن و هه‌مو هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كارده‌كه‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای راسپارده و داواكاری حكومه‌تی عێراق.
خاڵی سێیه‌م: ئه‌و بنكانه‌ی ئه‌ندامانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانی تێدایه، بنكه‌ی عێراقین و له‌سه‌ر به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كانی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌برێن، نه‌ك بنكه‌ی ئه‌مریكی بن.
خاڵی چوارەم: بوونی ئه‌ندامانی هێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له عێراق ته‌نها بۆ پشتیوانیكردنی حكومه‌تی عێراق ده‌بێت له‌جه‌نگی دژ به داعش.
خاڵی پێنجه‌م: تاوه‌كو 31ی كانونی یه‌كه‌می2021 هیچ هێزێكی شه‌ڕكه‌ری ئه‌مریكی له عێراق نامێنێت.
Your Comment