AP ١٤٠٠ گەلاوێژ ٥ ٠٨:٠٢

لە یەک مایلی گۆی سوور؛

دەیەمین فڕینی فڕۆکەی مەریخی ئەنجام درا

دەیەمین فڕینی فڕۆکەی مەریخی ئەنجام درا

ڕۆژی شەمە دەیەمین فڕینی فڕۆکەی مەریخی بەڕێوە چوو. بەم شێوە فڕۆکەی "نبووغ" مەودای یەک مایلی گۆی مریخی تێپەڕاند.

بە پێی مێهر بە گوێرەی بیزنێس ئینسایدێر، فڕۆکەی مریخی "نبووغ" خاڵی وەرچەرخانێکی لە ڕاسپاردەی خۆیدا تێپەڕاند. بە پێی راپۆرتی میدیاکان ئەم فڕۆکە دەیەمین فڕینی خۆی بەڕێوە برد و مەودای یەک مایلی مەڕیخی تێپەڕاند.

دواهەمین فڕینی فڕۆکە لە ٢٤ی جووڵای و لە ئاسمانی ناوچەی Raised Ridges بەڕێوە چوو. هەڵبەت ڕەنگە مەودایەکی وەها زۆر نەبێت بەڵام دەبێ بزانین ناسا سەرەتا بڕیاری دابوو تەنیا چەند تێستی فڕۆکەی سنووردار لە ڕێگای "نبووغەوە" بەڕێوە ببات.

ئەم فڕینە نزیکەی ٢ خولەک و ٤٥ چرکە درێژەی بوو. لەم ماوەدا "نبووغ" ڕەنگە لە ١٠ شوێنی جۆربەجۆردا تێپەڕی بێت و وێنەهایەکی تۆمار کرد.

News ID 38389

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha