36 شوێنی نوێی گەشتیاری لە کوردستان دەکرێنەوە

بەڕێوەبەری گشتیی میراتی کەلتووری کوردستان وتی: ئێستا ٢٥ شوێنی گەشتیاری لە پارێزگادا چالاکن  و لە مانگەکانی داهاتوودا ٣٦ شوێنی دیکە دادەمەزرێن.

بە پێی هەواڵی مێهر، یەعقووب گەوێڵیان لەم بارەوە وتی: یەکەمین شوێنی گەشتیاری لە ساڵی ٩٦ بە شێوەی فەرمی کرایەوە و ئێستا لە ماوەی ٤ ساڵدا گەیشتۆتە ٢٥ شوێن کە بە شێوەی ڕاستەوخۆ کاروپیشەی بۆ ٧٥ کەس پێک هێناوە.

ئەو وتیشی: زۆرترین ژمارەی شوێنە گەشتیارییەکانی پارێزگا لە شاری سنە دان و ئێستا ١٩ شوێنی گەشتیاری لە سنە چالاکن.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: دوو شوێنی گەشتیاری دیکەش لە سەوڵاوا چالاکن و شارەکانی قوروە، مەیوان، دیواندەرە و کامیارانیش هەر کامەیان شوێنێکی گەشتیارییان هەیە.

News Code 38385

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 12 =