کۆچەری بچکۆا لە فستیڤاڵی فیلمی کوردی مسکۆ نمایش درا

"کۆچەری بچکۆل" لە یەکەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" لە ڕووسیا نمایشکرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فیلمی سینەمایی "کۆچەری بچکۆل" لە دەرهێنانی "بەتین قوبادی" لە بەشی "فیلمە بڵیندە سینەماییەکان" لە یەکەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" لە ڕووسیا نمایش کرا.

یەکەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" MKFF بە بەرپرسیاریی خاتوو "گولیزەر گەردەن زەری" Gulizer Gerdenzeri، بە مەبەستی ڕەنگدانەوەی فەرهەنگ و مێژووی کوردەکان و هەروەها ژیانی مۆدێڕنی ئەم نەتەوەیە، بە چاودێری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە نمایشی 15 فیلمی سینەمایی و 20 کورتە فیلمی چیرۆکی و بەڵگەفیلم لە سینەماکارانی شارە جۆراوجۆرەکانی کوردستان و وڵاتانی جیهان و هەروەها بە پشتیوانی "کارۆ ئاڕت" KARO.Art لە ڕۆژانی 21 تا 25ی جوولای 2021 لە هۆڵەکانی ناوەندی سینەمایی "ئۆکتۆبەر" October لە شاری مۆسکۆ لە وڵاتی فیدڕاسیۆنی ڕووسیا بەڕێوەچوو.

فیلمی سینەمایی کوردیی "کۆچەری بچکۆل" The Little Refugee لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "بەتین قوبادی"، لە بەرهەمهێنانی "محەمەد ئەحمەدی" و بەرهەمی هاوبەشی وڵاتانی ئێران و تورکیا؛ لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا؛ کاتژمێر 19:25 ڕۆژی شەمە 24ی جوولای 2021 لە بەشی "فیلمە بڵیندە سینەماییەکان" لە یەکەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" لە هۆڵی ژمار 4 لە ناوەندی سینەمایی "ئۆکتۆبەر" لە شاری مۆسکۆ لە وڵاتی فیدڕاسیۆنی ڕووسیا چووە سەر پەردە.

لە فیلمی سینەمایی "کۆچەری بچکۆل"دا کۆمەڵێک ئەکتەری کورد و ئێرانی و تورکیا لەوانە: "فەڕشید گەوێڵی"، "نادر فەلاح"، "پەریا وەزیری"، "عەزیز چابکورت"، "سوات ئوستا" و "محەمەد رەزا عەقدایی" لە تەنیشت دوو ئەکتەریی منداڵ "یۆسف مەحموود عەبدولقادر" و "محەمەد مەحموود عەبدولقادر" ڕۆڵیان بینیوە.

"کۆچەری بچکۆل" لە یەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی "دەرهێنەرە نوێیەکان" لە چل و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "سائۆ پائۆلۆ" São Paulo لە وڵاتی بڕازیل بە شێوەی ئۆنلاین نمایش کرا.

News Code 38373

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =