ئەمریکا بۆ کشانەوەی سەربازانی خۆی لە عێراق جیدی نییە

یەکێک لە فەرماندەکانی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند: ئەمریکا بۆ کشانەوەی سەربازانی خۆی لە عێراق جیدی نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەعلوومە، قاسم کەریتی لە فەرماندەکانی حەشدی شەعبی لە لێدوانێکدا جەختی کرد کە ئەمریکییەکان بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە خاکی عێراق جیدی نییە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو فەرماندەیەی حەشدی شەعبیە لە درێژەدا زیادی کرد: ئەمریکییەکان ئێستاکە لە عێراقدان و پاگەندەکان سەبارەت بە کەم کردنەوەی هێزەکانیان درۆیەکی گەورە دێتە ئەژمار.

ناوبراو درێژەی دا: کامیرا گەرماییەکانی دامەزراو لە پارێزگای سەلاحەدین شیوەی دابەزاندنی داعشییەکان لە ئەو پارێزگا لەلایەن کپپتەرەکانی ئەمریکای تۆمار کردووە. کەریتی زیادی کرد: ئێمە پێویستمان بە هێزی بیانی لە وڵاتەکەمان نییە و دەتوانین خۆمان بپارێزین.

ڕۆژی ڕابردوو قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق وتبووی: عێراق هیچ پێویستییەکی بە هێزەکانی ئەمریکا نییە. لە دانوستان لەگەڵ لایەنی ئەمریکی جەختمان کرد کە پێویستمان بە هیچ هێزێکی بیانیی لە خاکی عێراق نییە.

جودا لە ئەوە، سەمیر عەبید، شرۆڤەکاری پرسی سیاسی عێراقیش وتوویە: داعش لە دواییەدا لە عێراق چالاک بووەتەوە و لە بەغدا، دیالە، کەرکووک و ناوچەکانی دیکە ئۆپراسیۆنگەلێکی ئەنجام داوە. سەربازانی ئەمریکی بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی داعش لە عێراق ناکشێنەوە.

لەم دواییەشدا کومیتەی هەماهەنگی گرووپەکانی بەرخۆدانی عێراق بەیاننامەیەکی سەبارەت بە دانوستانە ستراتیژکەکانی ئەو وڵاتە و ئەمریکا دەرکرد. کومیتەی هەماهەنگی گرووپەکانی بەرخۆدان لە ئەو بەیاننامە لەسەر پێویست بوونی چوونە دەرەوەی سەرجەم سەربازانی ئەمریکا لە خاکی عێراق جەختی کردووە. لە ئەو بەیاننامە ڕاگەیێندراوە کە بەرخۆدان ئیزنی بەردەوام بوونی سەربازانی ئەمریکا لە خاکی خۆی نادات.

کومیتەی هەماهەنگی گرووپەکانی بەرخۆدان هەروەها لە ئەو بەیاننامە ڕایگەیاندووە کە ئەرکی هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە عێراق بەرگری لە ئاسایشی ڕژێمی زایۆنی و سیخوڕی لە بەرخۆدانە. ئەگەر ئەمریکییەکان بیانەوێت لە عێراق بکشێنەوە، ئەبێ لە بست بە بستی خاکی عێراق بچنە دەرەوە.

گرووپەکانی بەرخۆدان جەختیان کردووە کە ئەگەر سەربازانی ئەمریکا ل خاکی ئەو وڵاتە نەکشێنەوە، ئۆپراسیۆنی سەربازنی دژی ئەوان زیاتر لە ڕابردوو توند دەبێتەوە.

سەرەڕای ئەوە، فواس حسێن وەزیری دەرەوەی عێراقیش لەم دواییەدا لێدوانێکی هاوکات لەگەڵ دەسپێکی گفتوگۆ ستراتژیکەکان لەگەڵ واشنتۆن هێنایە ئاراوە کە ڕەخنەی زۆری بەدواوە بوو. لە هەمان پێوندیدا، وەزیری دەرەوەی عێارق بە وتنی ئەوەی کە پێوندیی بەغدا-واشنتۆن بەربڵاوە، وتی: هێزە ئەمنییەکانی عێراق هەر پێویستیان بە بەرنامەی پەروەردەیی ئەمریکا و تەیار کردنی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە باری چەک و تەقەمەنییەوە پێویستی هەیە. ئەو قسانە کاردانەوەی هەندێک کەسایەتی عێراقی بەدواوە بوو.

News Code 38361

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 16 =