جێژنی قوربان؛ گەورەترین ڕۆژی حەج

ئایەتوڵڵا جەهانگیری سوهرەوەردی، بە ئاماژە بە لایەنی خودایی و بەستێنی بیری کۆنگرەی گەورەی حەج ڕایگەیاند: حەج بەستێنی ئیلاهیاتی جووڵێنەر و عیبادەتی بەجێماو لە هزرە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر-گرووپی دین و ئایین: ئەمڕۆ دەی زیحەجە و جێژنی قوربانە. جێژنی قوربان جیلوەی بەندەیی و ڕادەست بوونی ئیبراهیمیانە. وەرزی نزیک بوونەوەی موسڵمانان بە خودا، لە ژێر سێبەری بەندەییە. جێژنی قوربان، وەرزی قوربانی کردنی ئازیزەکان لە بەردەم ئازیزترینە، واتا خودا. لەلایەکی تریشەوە جێژنی قوربان گەورەترین ڕۆژی حەج دێتە ئەژمار.

بە بۆنەی جێژنی قوربان، گەورەترین ڕۆژی حەج، هەوڵمان بە مەبەستی لێکدانەوەی ڕۆڵی حەج لە بەدی هاتنی یەکگرتووەیی ئیسلامی لەگەڵ دوو لێکۆڵەری نێودەوڵەتی گفتوگۆ بکەین. لە درێژەدا ڕوانگەی ئایەتوڵڵا سوهرەوەردی، مامۆستای حەوزە و زانکۆ و هەروەها محەمەد موحسێن مرەوجی تەبەسی دەخوێنینەوە.

ئایەتوڵڵا یەحیا جەهانگیری سوهرەوەردی بە وتنی ئەوەی کە لە بنەڕەتدا حەج بابەتێکی نێودەوڵەتی و هۆی یەکگرتوویی دێتە ئەژمار، وتی: ئەو یەکگرتووییەش لە بواری فیقهییەوە لە کۆنگرەی حەج دەبینین بە شێوەیەک کە تەنانەت ڕێورەسمەکان لە حەج، دەبنە هۆی یەکگرتوویی لە ئۆمەتی ئیسلامی.

ناوبراو زیادی کرد: حەج کۆنگرە و کۆبوونەوەیەکی گەورە و دەنگ بەرزێکە کە دەتوانێت دەنگی ستەملێکراوان و مافخوازەکان بێت. حەج دەنگی بێدەنگەکانە کەواتە لە حەجدا ئەبێ سڵاو بڵیین و ئەو دەنگە هەڵببڕین؛ بە قسەی ئەمڕۆییەکان تۆڕێکی کۆمەڵایەتییە بەڵام نە بە شێوەی مەجازی و ئۆنلاین بەڵکوو لە راستیدا و پیوەری ئەو پێوەندییەش ئیمان و کڕنۆش لە بەرانبەر خوداوەندە.

ئەو مامۆستا بە وتنی ئەوەی کە حەج بابەتێکە کە هۆی یەکگرتوویی و نێودەوڵەتیە، وتی: کەسەکان لە ئەو کۆبوونەوە گەورە تەنانەت جلە خۆجەییەکانی خۆیان دەگۆڕن و جلی یەک دەست لەبەر دەکەن. کەواتە حەج کاتی یەکبوون و تێگەییشتن لە ئۆمەتی ئیسلام لە یەکترە، کەواتە ئەبێ جیاوازییەکان وەلابنرێن.

ئایەتوڵڵا محەمەد موحسێن تەبەسیش لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر، ڕایگەیاند: کۆنگرەی حەج کە لە کاتێکی تایبەت لە ساڵ بەڕێوە دەچێت لە چەند بواردا لێک دەدرێتەوە، یەکەم بەشداری حەجاجی جیاواز لە وڵاتانی ئیسلامی و نائیسلامی کە بە زمان و رەگەزی جیاواز کۆ دەبنەوە تا لە ئەو عیبادەتە گەورە بەشداری بکەن، یەو یەکپارچەییە پەیامی گرینگی پێیە کەواتە ڕەنگ و ڕەگەز و ڕواڵەت هەرگیز هۆی سەربوونی مرۆڤێک لەچاو مرۆڤێکی دیکە نەبووە و ئامادەبوون لە ئەو شوێنە پیرۆزە بۆ بیر هێنانەوەی ئەو خاڵەیە کە مرۆڤەکان لەگەل یەکتر یەکسانن.

مرەوجی تەبەسی: یەکێک لە لایەنەکانی حەج ئەوەیە کە موسڵمانان لە دوژمنان و ستەمکاران دووری بکەن، کەواتە سێ بنەمای یەکسانی، برایەتی، دووری لە دوژمنان وەکوو گرینگترین پێوەرگەلێە کە لە حەجی ئیبراهیمی لە بۆ یەکگرتوویی نێوان موسڵمنان دێتە ئاراوە.

News Code 38302

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =