ڕێوڕەسمە نەریتییەکانی جێژنی قوربان لە کوردستان/ قوربانی کردن و یارمەتی هەژاران

جێژنی قوربان گەرچی لە هەموو ناوچە موسوڵمان نشینەکان گرینگایەتی تایبەتی هەیە بەڵام لە کوردستاندا جگە لە قوربانی کردن، هەندێ ڕێوڕەسمی تایبەت بەڕێوە دەبەن.

بە پێی هەواڵی مێهر، جێژنی قوربان یەکێک لە جێژنە گرینگەکانی موسوڵمانەکانە و لە هەموو وڵاتە ئیسلامییەکاندا گرینگی پێ ئەدرێت و هەمووان لەم ڕۆژەدا پاش جێبەجێ کردنی ڕێوڕەسمەکان و نوێژی جێژن، سەردانی ماڵی یەکتر دەکەن و جێژن و شادی بەڕێوە دەبەن.

قوربانی کردن لەم ڕۆژەدا بۆ هەمووان پێویست نییە و تەنیا بۆ حاجییەکانی کەعبە واجبە بەڵام زۆربەی موسوڵمانان لە هەموو جیهان لەم ڕۆژەدا قوربانی دەکەن و گۆشتی قوربانی لە نێوان هەژاراندا دابەش دەکەن.

ڕێوڕەسمە نەریتییەکانی جێژنی قوربان لە کوردستان/ قوربانی کردن و یارمەتی هەژاران

قوربانی کردن و یارمەتیدانی هەژاران

قوربانی کردن و دابەش کردنی گۆشت لە نێوان ئەو کەسانەی پێویستییان پێیە و هەروەها دراوسێی دوور و نزیک یەکەمین نەریتێکە کە خەڵکی کوردستان لە جێژنی قوربان لە شار و گوندەکان بەڕێوەی دەبەن.

خەڵکی کوردستان پێیان وایە خواردنی گۆشتی قوربانی بەرەکەتی هەیە و تەنانەت خاوەنی قوربانییەکەش لەم بەرەکەتە بێ بەش نابێت.

دەف نەوازی و خوێندنی مەولوودنامە و قەسیدەی بوردییە لە دیکەی ئەو سونەتانەیە کە ڕۆژی جێژنی قوربان لە کوردستان بەڕێوە دەچێت بەڵام بەداخەوە ئەم دوو ساڵەی دوایی بە هۆی تەشەنەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەم ڕێوڕەسمانە بە باشی جێبەجێ ناکرێن و کەم بوونەتەوە.

ڕێوڕەسمە نەریتییەکانی جێژنی قوربان لە کوردستان/ قوربانی کردن و یارمەتی هەژاران

خوێندنی نوێژی جەژن بە جەماعەت لە مزگەوتەکان

پاش خوێندنی نوێژی جێژن، خەڵک داوای گەرن ئازادیی لە یەکتر دەکەن و هاوڕێ لە گەڵ ماموستای مزگەوت سەردانی ماڵی ئەو کەسانە دەکەن کە ئەم دواییانە خزم و کەسیان مردوون و هاودەردییان لە گەڵ دەکەن و دڵخۆشیان دەکەن.

سەردانی نەخۆشانیش لە ڕۆژی جێژنی قوربان لە دیکەی داب و نەریتە پێشینەکانی شارەکانی کوردستان بە تایبەت گەڕەکە کۆنەکانە. گەرچی بە بۆنەی دۆخی کۆرۆناوە وەکوو پێشوو ئەم نەریتانە جێبەجێ ناکرێت بەڵام هێشتا بۆ خەڵک گرینگە و هەوڵ ئەدەن بیپارێزن.

سەردانی ماڵی یەکتر و گەردەن ئازایی

پێشتر میوانداری گەورەکانی بنەماڵە و گەرن ئازایی کردن لە یەکتر زۆر باو بوو و هەر ئێستاش سەردانی گەورەکانی بنەماڵە و پیکەوە خواردنی نانی چاشت و نیوەڕۆ کە زیاتر ئاوگۆشت و قاورمە بە گۆشتی قوربانییە لە دیکەی تایبەتمەندییەکانە کە ڕەنگ و بۆنێکی تایبەتی بە جێژنی بنەماڵەکانی شار و گوندی کوردستان داوە.

پێشکەش کردنی جێژنانە بە تازە بووکان لە لایەن بنەماڵەی زاوا لە دیکەی نەریتەکانی جێژنی قوربان لە کوردستانە کە ئەمڕۆکانە لە زۆربەی ناوچەکانی پارێزگا هەر ماوە و پارێزراوە و وەکوو ئەرکێک چاوی لێ دەکرێت.

News Code 38296

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =