بەشداری 100 هەزار کەسی فەلەستینییەکان لە نوێژی جێژنی قوربان لە مزگەوتی ئەقسا

میدیاکان ڕایانگەیاند کە 100 هەزار کەس لە خەڵکی فەلەستین ئەمڕۆ سێشەممە بە ئامادە بوون لە مزگەوتی عەقسا نویژی جێژنی قوربانیان خوێند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فەلەستین یەوم، مزگەوتی ئەقسا ئەمڕۆ سێشەممە بەشداری بەشکۆی خەڵکی فەلەستین بۆ خوێندنی نوێژی جێژی قوربانی بەخۆوە بینی.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، 100 هەزار کەس لە خەڵکی فەلەستین ئەمڕۆ بە ئامادەبوون لە مزگەوتی ئەقسا نوێژی جێژنی قوربانیان خوێند. ئەمە لە حاڵێکدایە کە زایۆنییەکان دۆخی ئەمنیەتی توندیان لە دەڤەری مزگەوتی ئەقسا گرتووەتە بەر.

لەم دواییەدا تارق سەلمی وتەبێژی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین بە دەستدرێژی چەند ڕۆژ لەمەوپێشی زایۆنییەکان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا کاردانەوەی نیشان دا و جەختی کرد : داکۆکی دوژمن لەسەر دەستدرێژی شارۆچکەنشینان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا لە ئەم ڕۆژە پیرۆزانە، دەستدرێژی ڕاشکاوانە بۆ سەر هەموو موسڵمانانە.

News Code 38288

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 14 =