6  خوێندکاری زانکۆی کوردستان لە زانکۆی ئێف ئێچ یوانیۆمی نەمسا وەرگیراون

سەرۆکی زانکۆی کوردستان لە وەرگیرانی 6 خوێندکاری زانکۆی کوردستان لە زانکۆی ئێف ئێچ یوانیۆمی نەمسا هەواڵی دا.

بە پێی هەواڵی مێهر، ڕەحمەت سادقی لەم بارەوە وتی: لە خەزەڵوەری ساڵی 1399 بانگەشەی وەرگرتنی خوێندکار لە بەشەکانی ئەندازیاری، ئابووری، ژینگە و پەروەردەی لەش بۆ زانکۆی ئێف ئێچ یوانیۆمی نەمسا بڵاو کرایەوە.

ئەو وتیشی: پاش لێکدانەوەی بەڵگەکان ئەفسوون زیایی فەرد، ندا ڕەحمانی، بارزان سەعیدپوور، دانیال تالب پوور، سەنا زەندی و سارینا چنارە هەڵبژیردران و بە زانکۆی ئێف ئێچ یوانیۆم دەناسرێن.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئەم خوێندکارانە لە پاییزی 1400 بۆ ماوەی تێرمێک دەنێردرێن بۆ نەمسا و لەم ماوەیەدا جگە لە درێژەدان بە خوێندن و لێکۆلینەوە، لە گەڵ زمان و فەرهەنگی ئەم وڵاتەشدا ئاشنا دەبنەوە.

سادقی هەروەها زانکۆی کوردستانی وەکوو زانکۆیەکی پێشکەوتوو لە بواری ئاڵوگۆڕی خوێندکار ناساند و وتیشی: تا ئێستا 35 خوێندکار بۆ زانکۆ ئەورووپییەکان نێردراون.

News Code 38272

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 3 =