AP ١٤٠٠ پووشپەڕ ٢٢ ٠٩:٣٩

نوێنەری کۆنگرە:

نیوەی خەڵکی ئەمریکا بە زۆر سکی خۆیان تێر دەکەن

نیوەی خەڵکی ئەمریکا بە زۆر سکی خۆیان تێر دەکەن

نوێنەری دیمۆکراتەکانی کۆنگرەی ئەمریکا لە کاردانەوە بە سەفەری ملیاردەرێک بۆ گەردوون لە ئاماری بەرزی هەژارەکان لە ئەمریکا هەواڵی دا و لە ئەو بابەتە ڕەخنەی گرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، برنی سەندرز، سێناتۆرئ دیمۆکراتەکانی ویلایەتی ورمۆنتی ئەمریکا لە تویتەردا لە ڕێژەی زۆری هەژارەکان لە ئەمریکا هەواڵی دا.

سەندێرز کە تویتەکەی خۆیی لە کاردانەوە بە سەفەری ملیاردەرێکی ئەمریکی و بریتانیایی بۆ گەردوون بڵاو کردەوە، لە ئەو پێوەندییەدا نووسی: لە دەوڵەمەندترین وڵاتی جیهان، نیوەی خەڵک بە داهاتێکی زۆر کەمەوە ژیان دەکەن.

بە وتەی سەندێرز، نیوەی خەڵکی ئەمریکا بۆ تێچووەکانی ژیانیان داماون و بە زۆر و چەرمەسەری سکی خۆیان تێر دەکەن و بە ئەستەم دەچنە لای پزیشک بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانیان، بەڵام ئەوە جێی سەرسووڕمانە کە ساماندارترین کەسانی جیهان سەفەری گەردوون دەکەن.

News ID 38180

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha