AP ١٤٠٠ پووشپەڕ ٢١ ٠٨:٢٤

سزای زیندانی بە بۆنەی دانانی تابلۆی حزبی بە زمانی کوردی

 سزای زیندانی بە بۆنەی دانانی تابلۆی حزبی بە زمانی کوردی

تەلحە کایا سەرۆکی پێشووی حزبی کوردی بەدەپە بەهۆی نووسینی تابلۆی حزب بە زمانی کوردی بە یەک ساڵ و 8 مانگ زیندانی سزا درا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تەلحە کایا سەرۆکی پێشووی پارتی کوردی ئاشتی و دیمۆکراسی(بەدەپە) لقی دوغو بایزید، بە تۆمەتی نووسینی تابلۆی سەر دەرکەی پارتەکەی بە زمانی کوردی دوای دو ساڵ بە یەک ساڵ و 8 مانگ زیندانی سزا درا.

بە گوێرەی هەواڵی گازتە دیوار، مێدیای نزیک لە کوردەکانی تورکیا، تەلحە کایا کە لە ساڵی 2011 سەرۆکی پارتی ئاشتی و دیمۆکراسی لقی دوغوبایزید بوو، لە ئەو کاتەدا تابلۆی نووسینگەی پارتەکەیی بە دوو زمانی تورکی و کوردی نووسی. لە سەر تابلۆکە لە پاڵ زمانی تورکی، بە زمانی کوردی نووسرابوو «Partiya Aştî û Demokrasiyê a rêXistina Navçe ya Bazîd" . دوای هەڵواسینی تابلۆکە لەسەر دەرکەی ئەو پارتە دەستبەخێ دادستێنی دوغو بایزید دۆسیەی یاسایی دژی کایا دەست پێکرد و تابلۆکەشی هێنایە خوارەوە.

دوای دەست بەسەردا گرتنی تابلۆکە، دادستێنی گشتی دۆغۆ بایزید لێکۆڵینەوەی لە دژی کایا بە تۆمەتی پڕوپاگەندا بۆ ڕێکخراوی تیرۆریستی و وەستانەوە لە بەرانبەر پۆلیس دەست پێکرد. دادگای سەرەتایی ئەو شارە نووسینی تابلۆ بە زمانی کوردیی بە واتای پڕوپاگەندا بۆ ڕێکخراوی تیرۆریستی وەسف کرد و کایای بە یەک ساڵ و 8 مانگ زیندانی سزا دا.

News ID 38159

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha