بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەکەم خولی گفتوگۆی نێون ئەفغانستانییەکان لە تاران بە لێدوانی وەزیری دەرەوە، سەرۆکی شاندی لایەنەکان و تاڵەبان و دەرکردنی راگەیێندراوێکی شەش مادەیی کۆتایی هات.
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانەکەی خۆیدا لە کۆبوونەوەی کۆتایی گفتوگۆی نێوان ئەفغانستانییەکان لە تاران کە لە نووسینگەی خوێندنەوە سیاسی و نێودەوڵەتییەکانی وەزارەتی دەرەوە بەڕێوە چوو بە دەسخۆشی لە هەر دوو شاندەکە کە لە ئەو گفتوگۆوانەدا ئاشطی و ئاسوودەیی خەڵکی ئەفغانستانیان خستە یەکمایەتییەوە، وتی: دلێری لە ئاشتی گرینگتر لە دلیری لە شەڕە چونکوو بع ئاشتی ئەبێ لێوبردەییی هەبێت و چاوپۆشی بکەیت لە خواستەکان و سەرەنج بدەیتە خواستی لایەنی بەرانبەر بەتایبەتی لە ئەم گفتوگۆوانە کە لایەنێکی دیکە بوونی نییە و هەر دوو لایەنەکە برای یەکترن و بەدوای ئاشتی و ئاسایش دەگەڕێن بۆ گەلی ئەفغانستان.
ناوبراو زیادی کرد: گەلێک کە چل ساڵە لە چەرمەسەریدا ژیان دەکات مافی هەیە کە دژی شەڕ بێت.
سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی وتیشی: ئەوەی کە دەمەوێت ئەوەیە کە لە ئەم هەلە کەڵکوەربگرن و هەرچی خێراترە شەڕ لە ئەفغانستان کۆتایی بهێنن و دەرفەتی گەشە بدەنە خەڵکی ئەفغانستان.
زەریف جەختی کرد: ئێران هەمیشە ئامادەیە تا بە هەر شێوەیەک کە دەتانەوێت ئاسانکاری بکات بۆ درێژەی گفتوگۆکان.
Your Comment