ناسین نامەی شێرکۆ بێکەس چاپ و بڵاو کرایەوە

ناسین نامه‌ی شاعێری ناسراوی کورد شێرکۆ بێکه‌س له‌ نووسین و لێکۆڵینه‌وه‌ی دوکتور ئۆمێد وه‌رزه‌نده‌ ڕه‌وانه‌ی بازاڕی کتێب کرا.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسین نامه‌ی شاعێری ناسراوی کورد شێرکۆ بێکه‌س، بەرهەمی نوێی دوکتور ئۆمێد وه‌رزه‌نده‌ ، نووسەر و لێکۆڵەری بەتوانای کورد، ڕه‌وانه‌ی بازاڕی کتێب کرا.

دوکتور وه‌رزه‌نده‌ له‌مباره‌وه‌ به‌ هەواڵنێرانی وت: ئه‌م کتێبه‌ گفتوگۆ و بیروڕای چه‌ندین شاره‌زای بواری ئەدەب سه‌باره‌ت به‌ شێرکۆ بێکه‌س و ژیان و بەرهەمەکانی ئەو گەورە شاعێرە له‌ خۆ ده‌گرێت.

وەرزەندە ئاماژەی دا ئەوەی شێرکۆ لە هاوبەرەکانی خۆی جیاواز دەردەخات، توانایی شاعێرە لە تاودانی ئەسپی خەیاڵی و هەروەها زاڵ بوون بە سەر زمان و وشەدا.

وتیشی: ناسین نامەی شێرکۆ بێکەس هەوڵێکە بۆ ناساندن، پێداچوونە و شرۆڤەی جیهانی پڕ لە وشە و وێنەی شێرکۆ، هەم لە زمانی خۆیەوە و هەم لە زمانی پسپۆڕانی دیکەی بواری شێعر و ئەدەب. لەم کتێبەدا ژیان و بەسەرهاتی شێرکۆبێکەس،بەرهەمەکان و شێعر و نووسراوەکانی لێکدەدرێتەوە.

له‌م کتێبه‌ هه‌وڵ دراوه‌ که‌ بیروڕای مامۆستایانی بواری ئه‌ده‌ب و هونه‌ر سه‌باره‌ت به‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌ جیهانییه‌کانی شێعری شێرکۆ بێکه‌س به‌ تایبه‌ت له‌ ئێران و هه‌رێمی کوردستان بخرێته‌ به‌رده‌ست.

شایانی باسه‌ که‌ شێرکۆ بێکه‌س خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی توخۆلۆفسکی پێشکه‌ش کراوه‌ و له‌ ساڵی ۱۹۴۰ له‌ سلێمانی له‌ دایک بووه‌ و دواجار له‌ ساڵی ۲۰۱۳ له‌ وڵاتی سۆئید له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ک کۆچی دوایی کرد و ته‌رمه‌که‌ی بۆ پارکی ئازادی شاری سلێمانی گوازرایه‌وه‌.

ناسین نامەی شێرکۆ بێکەس چاپ و بڵاو کرایەوە

هەروەها دوکتور ئۆمێد وه‌رزه‌نده‌، ئه‌ندامی لێژنه‌ی زانستی زانکۆ ئازادی سنه‌یه‌ و سه‌رۆکی ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی کوردستان ناسییه‌ و دەیان بەرهەم و نووسراوەی گرینگی پێشکەش بە ئەدەب و فەرهەنگی کوردی کردووە.

News Code 38047

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 6 =