AP ١٤٠٠ پووشپەڕ ١٢ ١١:٤١

تەخت ڕەوانچی:

ئێران لە هیچ هێرشێک دژی ئەمریکا لە عێراق دەستێوەردانی نەبووە

ئێران لە هیچ هێرشێک دژی ئەمریکا لە عێراق دەستێوەردانی نەبووە

باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان، نووسی: ئێران لە هیچ هێرشێکی چەکداری لەلایەن هیچ بنکە یان کەسێکەوە دژی فەرمانبەران یان دامەزراوەکانی ئەمریکا لە عێراق، دەستێوەردانی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی نەبووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەجید تەخت ڕەوانچی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان، لە وەڵام بە نامەی ئەم دواییەی نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا، تۆمەتەکان لەسەر ئێرانی ڕەت کردەوە و هێرشی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ سەر سنووری عێراق و سووریای، بە توندی ئیدانە کرد.

لە ئەو نامەیەدا هاتووە: چەندین جار لە ڕابردوو، لەوانە لە نامەکانی خودی سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش، ڕاشکاوانە وتوومە کە کۆماری ئیسلای ئێران لە هیچ هێرشێکی چەکداری لەلایەن هیچ بنکە یان کەسێنەوە بۆ سەر فەرمانبەران یان دامەزراوەکانی ئەمریکا لە عێراق، دەستێوەردانی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی نەبووە.

تەخت ڕەوانچی نووسی: کەواتە، هەر جۆرە هەوڵێک بۆ دانە پاڵی ئاوەها تۆمەتێک بە ئێران، ناڕاست و بێ بنەمایە و هەر بۆیە بە توندی ئەو پاگەندەگەلە ڕەت دەکەینەوە و لە باری مافییەوە پووچ و بێ کاریگەرە.

ناوبراو جەختی کرد: هەوڵی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ تاوانبار کردنی کەسانی دیکە لە ناوچەکە بۆ شاردنەوەی چالاکییە نابەرپرسیارانە و ناسەقامگیرکەرەکان یان بەلاڕێ بردنی ڕای گشتی لە هەوڵە سەربازییە نایاسایی و سەربزێوانەکانی لە ناوچەکە، شکست دەهێنێت.

News Code 38045

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha