بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی کارەبای عێراق بە ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە زیادی کرد: ئۆپراسیۆنی کاول کردنی دەکەڵەکان لە نزیک ناوچەی خان بەنی سەعد (هەڵکەوتوو لە باشووری ڕۆژاوای پارێزگای دیالە و دەڤەری باقووبە) ڕووی دا.
چەند کاتژمێر لەمەوپێش، نووسینگەی مێدیایی وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند کە هێزگەی گەرمایی بەرهەمهێنانی کارەبا لە سامڕا بە چەند مووشەکی کاتیۆشا کرایە ئامانج.
بە گوێرەی بەیاننامەی وەزارەتی کارەنای عێراق ئەو هێزگە بە توندی خەساری بەرکەوتووە.
هێشتا گرووپێک بەرپرسایەتی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە بەڵام، نیشانەکان باس لە ئەگەری بەڕێوەچوونی ئەو هێرشە تیرۆریستییە لەلایەن داعشەوە دەکەن چونکوو داشعییەکان چەندین جار هیرشیان کردووەتە سەر دەکەڵی گواستنەوەی کارەبا لە پارێزگاکانی دیالە، کەرکووک و سەلاحەدین.
ئەو هێزگەیەی کە لەم دواییەدا کەوتە بەر هێرشی مووشەکی کاتیووشا 14 ڕۆژ پێش لەلایەن مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە لە سەفەر بۆ پارێزگای سەلاحەدین کرابووەوە.
Your Comment