AP ١٤٠٠ پووشپەڕ ٥ ١٢:١٠

تەخت ڕەوانچی ڕایگەیاند؛

هۆشداریی ئێران سەبارەت بە پاشهاتی هەوڵەکانی ئیسرائیل دژی سووریا

هۆشداریی ئێران سەبارەت بە پاشهاتی هەوڵەکانی ئیسرائیل دژی سووریا

مەجید تەخت ڕەوانچی نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نەتەوەتەکگرتووەکان نیسبەت بە کاریگەری پاشهاتی هەوڵەکانی ئیسرائیل و بوونی تیرۆریستەکان لە خاکی سووریا هۆشداریی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەجید تەخت ڕەوانچی لە کۆبوونەوەی ڕۆژی هەینی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەو ڕێکخراوە کە لەسر بابەتی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و بەتایبەتی سووریا بەڕێوە چوو بە ئاماژە بە دۆخی ناسەقامگیری سووریا و درێژەی هەوڵە دەست درێژانەکانی ئیسرائیل دژی ئەو وڵاتە و بوونی نایاسایی هەندیک لایەنی بیانی، گرووپە جودایی خواز و تیرۆریستەکان لە بەشگەلێک لە سووریا، نیسبەت بە کاریگەری پاشهاتی ئەو دۆخە لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی هۆشداریی دا.

ناوبراو بە جەخت لەسەر زەروورەتی درێژەی کاری کومیتەی یاسای بنەڕەتی، هیوای دەربڕی: شەشەمین کۆبوونەوەی کومیتە بەزوویی بەڕێوە بچێت.

تەخت ڕەوانچی سەبارەت بە ئاوەدان کردنەوەی سووریاش وتی: هەرجۆرە پێوەند دانەوەی ئاوەدان کردنەوەی سووریا یان گەڕانەوەی پەنابەران و ئاواکرەکان لەگەڵ پیشکەوتنی کار لە کومیتەی دەستوور یان پرسی هاوشێوەی بەس دەبێتە هۆی درێژ بوونەوەی کێشەکانی خەڵکی سووریا.

News ID 37939

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha